سەنحاریب دەچێتە لوبنان



بەمەبەستى بەشدارییکردن لە پاڵەوانێتى بالەى خانمانى ڕۆژئاواى یانەکانى ئاسیا، ئەمڕۆ خانمانى یانەى سەنحاریب بەرەو بەیروتى پایتەختى لوبنان بەڕیدەکەون.

دوو وەرزە پاڵەوانن
خانمانى سەنحاریب دوو وەرزی لەسەریەکی بالەی یانەکانی عێراق، بەباشی خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەم پالەوانیتییە، ئامانجیان ئەوەیە ئێستا کە دەرفەتیان لەبەردەست دایە و توانایان هەیە، بتوانن نازناوێکی دیکەش ببەنەوە.

یاریزانى پیشەگەر
سەنحاریب ماوەیەک پێش ئێستا بە ئاست و ئەنجامە نایابەکانیان بوونە ترێند، ئێستاش گۆرانکاریان لە پێکهاتەکە کردووە، کە سێ ئەستێرەی پیشەگەریان لە جەزائیر و یۆنان و ئێرانەوە هێناوە، بە گرێبەستی نوێ و گۆڕانکاری باشەوە دەچنە ناو پاڵەوانێتییەکە.

ماوەی مانگێک زیاترە خانمانى سەنحاریب خەریکی مەشق و راهنانی چرن، ئامادەکارییەکانیان دەستپێکردووە و ئەمرۆ بەڕێدەکەون بۆ لوبنان بەمەبەستى بەشدارییکردن لەو پاڵەوانێتییە.

هەرێز جەمال

Sun Nov 22 2026

Loading related news...