
پوختەی هەواڵ:
مان یونایتد لە ئانفێڵد دەبێتە میوانی لیڤەرپووڵ
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ یەکەم یاریی خۆی وەکو ڕاهێنەری نوێ ئەنجامدەدات
پۆچێتینۆ یەکەی مەشق و ڕاهێنانێکی جیاوازی ئەنجامداوە
چەند یاریزانێکی گرنگ لە پێکهاتەی هەردوولا ئامادە نابن
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە یەکەم یاریی خۆیدا وەک ڕاهێنەری مانچێستەر یونایتد، گەشت دەکات بۆ جەهەنەمەکەی ئانفێڵد تا بەرامبەر ڕکابەرە سەرسەختەکەی، لیڤەرپوولی ئاندی ئیراولا، یاری بکات.
ڕۆژی گەورە هاتووە و مانچێستەر یونایتد دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان بە راهێنەری نوێوە دەگەڕێتەوە ناو یارییەکانی پرێمەرلیگ.
لە دوای یەکسانبوونە پڕدراماکەی 4-4 بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا، یونایتد ڕاهێنەرەکەی گۆڕی و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ شوێنی مایکڵ کاریکی گرتەوە.
یەکەم ئەرکی ئەو ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییە تاقیکردنەوەیەکی قورسە لە ئانفێڵد، ئەو یاریگایەی شەیتانە سوورەکان لە دوایین 3 سەردانیاندا هیچ دۆڕانێکیان تێدا نەبووە. پۆچێتینۆ حەز دەکات لە یەکەم یارییدا ئەو زنجیرە ئەنجامە باشە بپارێزێت.
پێگەکان و مالپەرە بەناوبانگەکان، پێکهاتەی سەرەکی هەڵدەبژێرن کە پێییان وایە پۆچێتینۆ لە مێرسیساید یاری پێ دەکات.
یەکەم بەکارهێنان چارلی مالام: مانچێستەر یونایتد بە نیازی یاریکردن بە هێرشی هەڵگەڕاوە دەچێتە ئانفێڵد. پێویستە وەک یەکەیەک بە تۆکمەیی بەرگری بکەن،
بەڵام خێرایی هەبێت بۆ لێدان لە لیڤەرپوول لە کاتی هێرشی خێرادا؛ بۆشایی هەیە کە سوودی لێ وەربگیرێت.
دووەم لێنی یۆرۆ لەگەڵ لیساندرۆ مارتینێز هاوبەشی دەکات لە هێڵی بەرگریدا تا ڕێگری لە ئەلێکساندر ئیساک بکەن و هاوکات یونایتد بە خێرایی بگەیەننە هێرشبردن.
سێیەم: پاتریک دۆرگۆ لە لای چەپ دەتوانێت فشار بخاتە سەر ڕۆناڵد ئاراوخۆ. لە هێڵی ناوەڕاستدا، مەیسۆن ماونت بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەچێتە ناو پێکهاتەکە، بەڵام خێرایی گەڕانەوەی لە ئاندری سانتۆس و یۆری تیلیمانس زیاترە و دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەرتر فشار بخاتە سەر ڕکابەر. هەروەها ئێمبوێمۆ هێرشبەری سەرەرم دەبێت.
ئەوانەی کە ئامادە نابن لە مانچیستەر، بریتین لە شێشکۆ، ئوگارتی و بالێبان، وە هەریەکە لە دارلۆو، هێڤن، لەیسی، ڕاشفۆرد و لوک شاو ئەگەری ئەوەی هەیە ئامادەنەبن، لە ریزەکانی لیڤەرپوولێش هەریەکە لە برادلی بارکۆلا و ئێکیتیکی و لیۆنی و نالۆ ئامادەنابن.