لە کۆرنیشەکەوە بۆ بناری گۆیژە؛ قۆناغی نوێی گەشەپێدانى سلێمانى

پووختەى هەواڵەکە

  • لە سلێمانی کارکردن لە چەندین پرۆژەی ستراتیجی بەردەوامە.

  • لە سلێمانی بەهۆی کارکردن لە پرۆژەکاندا چەندین هەلی کار ڕەخسێنراوە.

  • کۆمپانیا بیانییەکان بۆ وەبەرهێنان ڕوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەن.

  • کارکردن لە ڕێگای دووکان - چوارقوڕنە - خەلەکان بەردەوامە.

  • ڕێگای چوون بۆ سەهۆڵەکە کراوەیە.

  • کارکردن لە پرۆژەی ئەندەرپاسی سالم بەردەوامە.


لە دەروازەی شارەوە کە پرۆژەی کۆرنیشە بێوێنەکەی سلێمانییە تاوەکو بناری گۆیژە و ئەزمڕ، سەدان شۆفڵ، حەفارە و کرێکار دەبینرێت لە پرۆژەکاندا کار دەکەن. بەگوێرەى ئەو ماستەرپلانەی بۆ سلێمانی دانراوە، لە چەند ساڵی داهاتوودا دەبێتە شارێکی تەواو مۆدێرن و پێشکەوتوو، شارێک پڕ لە پرۆژەی وەبەرهێنان و ڕەخساندنی دەرفەتی کار.


وەبەرهێنانى بیانى

چەندین کۆمپانیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپی و ئەمریکی لە سنووری سلێمانی خەریکی وەبەرهێنانن و متمانەی وەبەرهێنانیان بە سلێمانى کردووە.

دیارترین پرۆژەکان:

  • قۆناغی یەکەمی پرۆژەکانی سلێمانی شەقام و ڕێگەبان و بەرزەپرد و ئەندەرپاسەکانن.

  • ڕێگای دووکان-چوارقوڕنە- خەلەکان دەکرێتە شەقامێکی دوو سایدی پێشکەوتوو و کارەکانی وا لە تەواوبوونە.

  • لەناو شاریش لە شەقامی سەد مەتری تاوەکو کوچە و کۆڵانەکانی شاریش کار دەکرێت بۆ فراوانکردنی شەقامەکان.

  • بەچڕى کار لە ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسەکان دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی و لۆدی شەقامەکان.

ئەندەرپاسی شەقامى سالم

تازەترین پرۆژەکانى ئەندەرپاس دەستپێکردنی پرۆژەی ئەندەرپاسی شەقامى سالمە کە چەند ڕۆژێکە لە بەشێکی شەقامەکەدا کارکردن دەستیپێکردووە.

بۆ ئەم پرۆژەیەش بێگومان بیرلەوە کراوەتەوە و کە لە دەستپێک تاوەکو کۆتایی زیندوێتی شەقامە ناسراوەکەی شار هەر بمێنێت و کاسبکارەکانی بێکار نەبن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند پەیج و میدیایەکی لۆکاڵی، وایان بڵاوکردەوە کە گوایە شەقامەکە بەهۆی ئەو پرۆژەیەوە بەتەواوی داخراوە، بەڵام ئەوە دیمەنە ڕاستەقینەکە نییە و کار و کەسابەت بەردەوامە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

130 نەمامى سنەوبەر لە زانکۆى سلێمانى چێندران

شارەوانیی سلێمانی زیاتر لە 570 هەزار مەتر دووجا شەقامی قیرتاو کردووە و هەڵمەتەکەش بەردەوامە

پێنج گوندى سلێمانى دەکرێنە گەڕەک

مەزارى تۆفیق وەهبى بەگ نۆژەن دەکرێتەوە

کەناڵ8

Wed Oct 28 2026

Loading related news...