موسەننا ئەمین بە نوێنەرایەتیی یەکگرتوو، کۆمەڵ و هەڵوێست بەشداریی دیالۆگی نیشتمانیی هەرێم و بەغدا دەکات

موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق
موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە

  • موسەننا ئەمین بە نوێنەرایەتى سێ فراکسیۆن بەشدارى کۆبوونەوەى سێشەمەى ئەم هەفتەیە دەکات.

  • سێشەممە لە بەغداد دیالۆگى نیشتمانى لەنێوان هەرێمى کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت.

  • فایەق زێدان سەرپەرشتى دیالۆگى نیشتمانى هەرێمى کوردستان و عێراق دەکات.


عومەر محەممەد، ئەندامى فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، " فایەق زێدان سەرپەرشتى دیالۆگى نیشتمانى هەرێمى کوردستان و عێراق دەکات و موسەننا ئەمین بە نوێنەرایەتى فراکسیۆنەکانى کۆمەڵ و هەڵوێست و یەکگرتوو بەشدارى دەکات".


عومەر محەممەد، ئەندامى فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى:

  • عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق داواى لێکردین کە نوێنەرێکمان بەشدارى کۆبوونەوەى دیالۆگى نیشتمانى لە نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق بکەین.

  • دکتۆر موسەننا ئەمین دیاریکراوە بۆ ئەوەى بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بکات.

  • برادەرانى هەڵوێست و کۆمەڵى دادگەرى هیچ گرفتێکیان نییە لە بەشداریکردنى موسەننا ئەمین.

  • هەموو ئەوانەى بەشدارى ئەو کۆبوونەوەى ئەم هەفتەیە دەکەن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق، ناوەکانیان لاى فایەق زێدان سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراق دەبێت.

هاوکات، ئەحمەد حاجى ڕەشید، ئەندامى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى بە کەناڵ8ـى گوت" عەلى زەیدى داواى لێکردین بەشدارى ئەو کۆبوونەوەیەى رۆژى سێشەمە بکەین، بەڵام بڕیارمدابوو کە بەشدارى ئەو کۆبوونەوەیە ناکەم و موسەننا ئەمین بڕیارە بەشدار بکات و نوێنەرایەتیمان بکات".

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژى سێشەممە 1ـى کانوونى یەکەم دیالۆگى نیشتمانى لە بەغداد بەبەشدارى سەرکردە باڵاکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەڕێوەبچێت، تێیدا بێجگە لەوەى باسى ڕێگرتن لە قاچاغچێتى لە دەروازەکانەوە دەکرێت، هاوکات بڕیارە بەشە بودجەى هەرێمى کوردستانیش تاوتوێ بکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

یەکێتی و پارتى: بە هاوبەشى بەرگرى لە مافە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستان دەکەین

Loading related news...