نرخی ئەمپێری مۆلیدە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە سلێمانی ڕاگەیەندرا

مۆلیدە ئەهلییەکان لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کارەبا دابینبکەن
مۆلیدە ئەهلییەکان لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کارەبا دابینبکەن

پووختەی هەواڵەکە

  • گوتەبێژى کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، 6 بۆ 8 کاتژمێر کارەباى نیشتمانى دەدرێتە هاونیشتمانییان.

  • کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى ڕایگەیاند، پارەى مۆلیدەى ماڵان لە سلێمانى 9 بۆ 11 هەزار دینارە.

  • کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى: کۆتایی مانگ پارەى کارەباى مۆلیدە وەردەگیرێت


20 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر هێرشە دۆنییەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر کە بەهۆیەوە کارەباى نیشتمانى لە هەرێمى کوردستان تا ڕاددەیەکی زۆر کەمبووەوە و مۆلیدە ئەهلییەکان بە شێوەیەکی ڕێژەیی قەرەبووی نەبوونی کارەبا دەکەنەوە.


سیروان محەممەد، گوتەبێژى بەرێوەبەرایەتیى کارەباى سلێمانى بۆ کەناڵ8ـ:

  • شەش بۆ هەشت کاتژمێر کارەباى نیشتمانى دەدرێتە هاونیشتمانییان، لەپاڵ کارەبای نیشتمانی، مۆلیدە ئەهلییەکان ڕۆژانە کارەبا دەدەن و نازانین کەى دۆخى کارەباى نیشتمانى ئاسایی دەبێتەوە".

  • بۆ پارەى مۆلیدەى سیتییەکان نرخی کیلۆوات بۆ مانگی تشرینى دووەم 547 دینارە، واتە ئەگەر کەسێک 100 کیلۆوات کارەباى بەکارهێنابێت 54 هەزار دینار دەکات .

  • بۆ مۆلیدەى گەڕەکەکانیش نرخى گاز دیاریکراوە و لە گەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکى دیکە بەگوێرەى کارپێکردنى مۆلیدەکان دەگۆڕێت.

مۆلیدە ئەهلییەکان

هاوکات، فازڵ سەعید، سەرۆکى کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانى بە کەناڵ8ـى گوت، " نرخى یەک ئەمپێر کارەباى گەڕەکان لەنێوان 9 هەزار بۆ 11 هەزار دینارەو هەندێ مۆلیدەش کارەباى زیاتریان داوەو ڕەنگە 11 هەزار تێپەڕدەکات".

باسى لەوەشکرد، زۆرینەى مۆلیدەکان لە 10ـى ئەم مانگە کارەباى مۆلیدەیان داوەتە هاونیشتمانیان، بەڕێوەبەرایەتیى کارەبا پسوڵەکانمان بۆ ئامادە دەکەن و لە کۆتایی ئەم مانگە پارەى کارەبا لە هاونیشتمانیان کۆدەکەینەوە".

مۆلیدە ئەهلییەکان 11 کاتژمێر کارەبا دەدەنە هاونیشتمانییان لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانی، کە بەیانیان دوو کاتژمێر، ئێواران کاتژمێر چوارى پاشنیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 1ـى شەو دەبێت.

ڕۆژى 8ـى تشرینى دووەمى 2026، هێرشکرایە سەر کێڵگەى کۆرمۆر و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانى غازى سروشتى ڕاگیرا و کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباش کەمکرانەوە، بەو هۆیەوە کارکردن بە مۆلیدە ئەهلییەکان لە سەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لە 10ـى ئەم مانگەوە دەستى پێکردەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە کەرکووک نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە 18 هەزارەوە بۆ 15 هەزار دینار کەمکرایەوە

Loading related news...