میدیای تورکیا: ڕەنگە ئۆجەلان لە پەخشی ڕاستەخۆدا بانگەوازی گەڕانەوە بکات

عەبدوڵا ئۆجەلان لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانى بنەماڵەکەى دوورگەى ئیمراڵى
عەبدوڵا ئۆجەلان لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانى بنەماڵەکەى دوورگەى ئیمراڵى

پووختەى هەواڵەکە

  • میدیاى تورکیا: بڕیارە عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکى ڤیدیۆیی بڵاوبکاتەوە.

  • پاش پەیامەکە زیندانیکراوانى پەکەکە ئازاد دەبن.


بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی "تە24"، مشتومڕ هەیە عەبدوڵا ئۆجەلان لەو شوێنەی تێیدا دەژی و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بانگەواز بۆ ئەندامانی پەکەکە بکات، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ باکووری کوردستان و تورکیا.


زانیارییەکانى میدیاى تورکیا

  • پێدەچێت بانگەوازەکە بەشێوەی ڕاستەخۆ لە میدیاکانەوە بگوازرێتەوە.

  • تاوەکو ئێستا ناوی ئەو ڕۆژنامەوان و میدیایانە یەکلانەکراوەتەوە، کە لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەشداردەبن.

  • پاش بانگەوازەکەی ئۆجەلان، یەکەم گرووپی زیندانیکراوان ئازاد دەبن.

  • دواتر گرووپێک لە ئەوروپاوە و گرووپێک لە قەندیلەوە دەگەڕێنەوە بۆ تورکیا.

بۆ ئەوەی ئۆجەلان بانگەوازەکەی بکات، پێویستە سەرەتا ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کۆببێتەوە و چەکدانانی پەکەکە پشتڕاست بکاتەوە، پاشان پشتڕاستکردنەوەکە بە واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بڵاوبکرێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت هەینی داهتوو کە دەکاتە 27ـی تشرینی دووەم، ئەنجوومەنەکە کۆببێتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

هاتیمئۆغوڵڵاری: تورکیا و پەکەکە ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکەن

دوران کاڵکان: پڕۆسەکە تەنیا بە ئۆجەلان سەردەخرێت

Loading related news...