
کۆمپانیای دانەغاز لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرایکرد، گومان دەکرێت بە درۆن بووبێت.
کۆمپانیای دانەغاز دەشڵێت، هێرشەکە بووەتە هۆی ڕاوەستاندنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز.
دانەغاز ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و دەڵێت گومان دەکرێت هێرشەکە بە درۆن ئەنجام درابێت کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە کێڵگەکە.
ئاگرەکە دواتر کۆنترۆڵ کراوە و هێرشەکە هیچ بریندارێکی لەنێو کارمەندەکانی کێڵگەکەدا لێنەکەوتووەتەوە.
ئێستا پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز ڕاگیراوە و تاوەکو ئەو کاتەی زیانەکان دەخەمڵێنرێن ، بەرهەمهێنانی دەستپێناکاتەوە.
کۆمپانیا بەردەوامە لە هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی فیدراڵی، کە پشتگیریی بەهێزی خۆیان نیشانداوە.
لە کاتی بوونی پێشهاتێکی نوێدا زانیاریی دیکە بڵاودەکەینەوە.
شەوی ڕابردوو هێرشی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و بەوهۆیەوە ئاگر لە بەشی بەرهەمهێنانی غازی ماڵان لە کێڵگەکە کەوتەوە و بەو هۆیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا.
