
بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو ڕێژەی بەشداری بەرزترە.
هەڵبژاردن کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان کۆتاییدێت.
ڕێژەی بەشداری تاوەکو کاتژمێر 14:00 بە کاتی ناوخۆی وڵاتەکە، لە ڕێژەی بەشداریی هەڵبژاردنی ڕابردوو بەرزترە.
هەڵبژاردنی گشتیی ئیسپانیا کە کاتژمێر 09:00ـی بەیانی دەستیپێکردووە، بەردەوامە، پڕۆسەکە 11 کاتژمێر بەردەوام دەبێت و کاتژمێر 20:00 بە کاتی ناوخۆی ئیسپانیا و 22:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان کۆتاییدێت.
پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی سۆسیالیست، لە کێبڕکێیەکى توونددایە.
ناوبراو هەوڵدەدات پێچەوانەی ئەو ڕاپرسییانە بسەلمێنێت کە ئاماژە بەوە دەکەن.
ڕەنگە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان بۆ یەکەمجار لە دوای مردنی دیکتاتۆر فرانسیسکۆ فرانکۆ لە ساڵی 1975، لەگەڵ موحافیزکارەکاندا دەسەڵات بگرنە دەست.
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئیسپانیا لە ئەورووپا و جیهانەوە لە نزیکەوە چاودێریی دەکرێت.
چونکە ئەورووپا ساڵی داهاتوو دەچێتە ناو زنجیرەیەک هەڵبژاردنەوە.
لەوانە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە فەڕەنسا و هەڵبژاردنی پەرلەمان لە پۆڵەندا و ئیتاڵیا، کە ڕەنگە نەخشەی سیاسیی کیشوەرەکە دابڕێژنەوە.
پێدرۆ سانچێز، کە یەکێکە لە سەرکردە چەپڕەوە دەگمەنەکانی ئەورووپا.
سیاسەتەکانی و تووڕەیی خەڵکی لە بارەى تێچووی بژێوی لێکەوتووتەوە.
چارەنووسی خۆی وەک سەرۆکوەزیران خستووەتە مەترسییەوە.
بە گوێرەی ڕاپرسییەکان، پارتە سۆسیالیستەکان لە پلەی دووەمدا لە دوای پارتی گەلی ڕاستڕەو دێن.
کە لە کۆتاییدا پێویستی بە پاڵپشتیی پارتە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان دەبێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.
ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن، ڕێژەی بەشداری تاوەکو کاتژمێر 14:00 بە کاتی ناوخۆ، 45.7% بووە و 5% زیاترە لە ڕێژەی بەشدارییکردن لە دوایین هەڵبژاردن لە 2023دا، هاوکات میدیای ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە، ڕێژەکە ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ کاتژمێر 14:00 کە هێشتا کاتێکی زۆری ماوە بۆ کۆتاییهاتنی پڕۆسەکە.