ڕەجا عاید سکاڵای لەسەر تەڵەبە تۆمارکرد

هەرێز جەمال6 کاتژمێر پێش ئێستا


ئەو یاریزانەى تەڵەبە کە لە یارییەکەى بەرامبەر نەورۆز بە هەڵە درێسى ژمارە 77ـى پۆشى، یانەى تەڵەبە گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە.

دواى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى ئەو یاریزانە گەڕاوەتە وڵاتى ئوردن و بەهۆى پێنەدانى شایستە داراییەکانى سکاڵاى لەسەر تەڵەبە تۆمارکرد.

جێگەى بیرهێنانەوەیە، دواى پەنجا و حەوت لە تۆمارکردنى سکاڵا لە لایەن یانەى نەورۆزەوە بۆ گەڕاندنەوەى سێ خاڵى یارییەکەیان بەرامبەر تەڵەبە لەسەر ئەو ڕووداو دوو یاریزان ژمارە77ـییان پۆشیبوو، تاوەکو ئێستە وەڵامى سکاڵاکە نەدراوەتەوە.

هەرێز جەمال

Wed Oct 21 2026

Loading related news...