دەرمانێکی شێرپەنجە لە ئەمریکا بۆ بەرزکردنی باڵا بەکاردێت

Measuring, two businessmen stand sideways on both sides of the ruler
Measuring, two businessmen stand sideways on both sides of the ruler

پووختەی بابەتەکە

  • دەرمانەکە ناوی Balversa ـیە و بۆ چارەسەری جۆرێکی شێرپەنجەی میزەڵدان بەکار دێت، بەڵام بەشێک لە تازەپێگەیشتووان لە ئەمریکا بۆ بەرزکردنی باڵایان بەکاری دێنن.

  • پسپۆرانی تەندروستی دەڵێن '' بەکارهێنانی دەرمانی Balvesra بۆ بەرزکردنی باڵا بەهیچ شێوەیەک زانستی نییە و نابێت بەکار بهێنرێت''.


لە نێو تازەپێگەیشتوانی ئەمریکادا حاڵەتێک هەیە تێیدا دەرمانی Balvesra بۆ بەرزکردنی باڵایان بەکاردێنن، چونکە بەپێی ڕیکلامەکانی سۆشیاڵمیدیا گوایە ئەم دەرمانە نزیکەی 2 سم باڵای مرۆڤ بەرزتر دەکات، بەڵام پسپۆڕانی تەندروستی بەکارهێنانی دەرمانەکە بۆ بەرزکردنی باڵا پەسەند ناکەن.


بۆچی نابێت دەرمانی Balvesra بۆ بەرزکردنی باڵا بەکاربێت؟

بەرزکردنی باڵا بەهۆی دەرمانی Balvesra تەنیا پڕوپاگەندەی سۆشیاڵمیدیایە، چونکە تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە بەڵگەیەکی زانستی نییە بیسەلمێنێت کە دەرمانەکە باڵای مرۆڤ بەرزتر بکات.

چەند زانیارییەک لەسەر ڕێژەی ئەو کەسانەی باڵایان کورتە لە جیهاندا

  • بە پێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی زیاتر لە 150 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا کورتەباڵان.

  • نزیکەی %2.3ـی کەسانی پێگەیشتوو کورتەباڵان.

  • نزیکەی %95ـی دانیشتوان بەرزیی باڵایان لە نێوان 150 سم بۆ 165 سم دایە.

ئامارەکانی کورتیی باڵا لە عێراق

  • بە پێی ئەنجامی توێژینەوەکان نزیکەی %13ـی منداڵان کورتەباڵان.

  • بە پێی ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە پارێزگای بەغداد ئەنجام دراوە، باوترین هۆکاری کورتەباڵایی کەمیی ئاستی هەندێک جۆری هۆڕمۆن بووە.

  • بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لە پارێزگای بەسڕە ئەنجام دراوە، هۆکاری زیاتر لە %30 حاڵەتەکانی کورتەباڵایی لە منداڵاندا، کەمیی ئاستی هۆڕمۆنی گەشە بووە.

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

تەندروستیی جیهانی: جگەرەکێشانی دایک یان باوک منداڵەکەیان کورتەباڵا دەکات | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Thu Nov 12 2026

Loading related news...