
مشەخۆری دەردەپشیلە لە چاودا بەهۆی خواردن و ئاوی پیسەوە دەگوازرێتەوە.
مشەخۆری تۆکسۆپلازما کە دەبێتەهۆی دەردەپشیلە بەهۆی خواردن و ئاوی پیسەوە دەگوازرێتەوە.
دەردەپشیلە نەخۆشییەکی گوازراوەیە، بەهۆی تووشبوون بە مشخۆری تۆکسۆپلازماوە دەگوازرێتەوە، دەکرێت دەردەپشیلە کاریگەریی نەخوازراو لەسەر تەندروستیی چاو، تۆڕی چاو و پەردەی ناوەوەی چاو دروست بکات.
لێڵبوونی بینین
هەندێکجار ئازار و سووربوونەوەی چاو
هەستیاربوون بە ڕووناکی
لە حاڵەتە توندەکاندا کەمبوونەوەی زۆری ئاستی بینین
بەڵێ، بە پێی قەبارە و شوێنی هەوکردنەکە، دەرمانی دژە مشەخۆر و هەندێکجار دەرمانی دژەهەوکردن بەکار دەهێنرێن.
بەرکەوتن بە پشیلەیەکی تووشبوو بە مشەخۆری تۆکسۆپلازما
ئاو و خواردنی تووشبوو بە مشەخۆری تۆکسۆپلازما
سەوزە و میوەی نەشۆراوە
بەکارهێنانی ئامێر و کەرەستەی بەرکەوتوو بە مشەخۆری تۆکسۆپلازما بۆ چێشتلێنان
هەندێکجار لە ڕێگەی وەرگرتنی خوێنی کەسی تووشبوو
دەردەپشیلە لە چاودا ئەگەری دووبارە تووشبوونەوەی هەیە، واباشترە ئەو کەسانەی تووشی دەردەپشیلەی چاو بوون، بە بەردەوامی چاودێریی چاویان بکەن و سەردانی پزیشکی پسپۆڕی چاو بکەن.
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
د.کاردۆست ڕەسووڵ: دەردەپشیلە مەترسی بۆ سەر ژیان و تەندروستیی کۆرپە دروست دەکات | CHANNEL8
