
کەناڵ8- سلێمانی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات کە جگەرەکێشانی هەرکام لە دایک و باوک منداڵ دەخاتە بەردەم مەترسیی کورتەباڵایی و تێکچوونی گەشە.
رێکخراوە جیهانییەکە ئاماژە بە رۆڵی نەرێنیی دووکەڵی جگەرە دەکات لەسەر منداڵان، کە جگە لە کورتەباڵایی دەبێتەهۆی تێکچوونی گەشە و تەنانەت زیادکردنی ئەگەری مردنیش.
کێشەی سەدان ملیۆن منداڵە!
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت کورتەباڵایی گرفتێکی بڵاوی جیهانییە و ئێستا 150 ملیۆن منداڵ گرفتاری ئەم کێشەیەن.
گرفتی کورتەباڵایی منداڵ تەنیا خودی باڵاکە نییە، بەڵکو ئاماژەیە بۆ دواکەوتنی گەشەی گشتیی جەستەیی و هزریی منداڵەکە، هەروەها رێگەخۆشکەرێکی دیاری تووشبوونە بە چەندین نەخۆشیی دیکە.
بڵاوکراوە نوێیەکە
بڵاوکراوە نوێیەکەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوکروەی11هەمە لە زنجیرەیەک بڵاوکراوە کە نوێترین و دواهەمین زانیارییەکانیان تێدایە لەبارەی زیانەکانی جگەرە و تووتن، و ئاراستەی تەندروستکاران، دەسەڵاتداران و چالاکوانانی تەندروستیی گشتی کراوە.
لە بڵاوکراوەدا داوا لە حکومەتەکان کراوە سیاسەتەکانی کۆنترۆڵکردنی جگەرەکێشان توندتر بکەن و منداڵان بپارێزن لە بەرکەوتنی دووکەڵی توتن، بە تایبەت ئەوکاتەی منداڵ لە سکی دایکی دایە.
چۆن باسی کاریگەرییەکانی دووکەڵی تووتن دەکات لەسەر کۆرپە و منداڵ
لە بڵاوکراوەکەی تەندروستیی جیهانیدا و بە پشتبەستن بە بەڵگە و توێژینەوە زانستییەکان، ئاماژەکراوە بە چەند لێکەوتەیەکی نەخوازراوی جگەرە و دووکەڵی تووتن بە گشتی لەسەر منداڵ و کۆرپە، وەکوو:
پێش و پاش لەدایکبوون دووکەڵی تووتن هەر مەترسیدارە
لە بڵاوکراوەکەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیدا هاتووە کە دووکەڵی تووتن هەزاران ماددەی ژەهرینی کیمیایی تێدایە کە لەمپەر بۆ گەشەی کۆرپە دروستدەکەن. بەرکەوتنی ئەم ماددانە لەناو منداڵداندا و بەر لە لەدایکبوون دەبێتەهۆی هێواشبونی گەشە، شێواویی زگماکی و ئەگەری سەرهەڵدانی نەخۆشیی درێژخایەن لە داهاتوودا. پاش لەدایکبوونیش بەرکەوتن لەگەڵ ئەم ماددانە دەبێتەهۆی گرفتی سییەکان و هەناسە و کێشە دروستبوون بۆ گەورەبوون و گەشە، هەموو ئەمانەش ئەگەری کورتەباڵایی و دواکەوتنی گەشە زیاددەکەن.
تەندروستیی جیهانی داوای رێوشوێنی خێرا دەکات
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە وڵاتان دەکات پابەندی پرۆتۆکۆلە جیهانییەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی جگەرەکێشان بن کە دەبنەهۆی:
