پڕۆژەیەکى گەورەى شتنى گورچیلە لە سلێمانى جێبەجێ دەکرێت

پووختەى هەواڵ

  • بە جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژەیە چارەسەر و شتنى گورچیلە لە سلێمانى دەچێتە قۆناغێکى پێشکەوتوو.

  • شتنی گورچیله‌كان چاره‌سه‌رێكه‌ بۆ پاڵاوتن و خاوێنكردنه‌وه‌ی خوێن له‌ ڕێگای ئامێره‌وه‌.


د. ڕێکەوت حەمە ڕەشید، ئەندامى لیژنەى تەندروستیى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، گرێبەستێک بەبڕی زیاتر لە سیانزە ملیۆن دۆلار بۆ باڵەخانەی تازە و هەشتا ئامێری سەردەمیانەی شتنی گورچیلە لە ناوچەی قرگە لە پارێزگای سلێمانی واژۆ کراوە.


د. ڕێکەوت حەمە ڕەشید:

  • لە نزیکترین کاتدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

  • تاوەکو ڕادەیەکی باش کێشەی کەمی ئامێر و جێگای گورچیلە شتن چارەسەر دەکات.

  • هەمان گرێبەست لە هەولێر و کەرکوکیش جێبەجێ دەکرێت.

کردنەوەى سەنتەرێکى تایبەت بە گورچیلە لە کاتێکدایە، لە پارێزگاى سلێمانى چەند یەکەیەکى حکومى و ئەهلى بۆ شتنى گورچیلە هەن.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سلێمانی لە نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەدا یەکەمی سەر ئاستی عێراقە

Loading related news...