توێژینەوەیەکی نوێ: شیری دایک تەنیا سودی بۆ تەندروستیی کۆرپەلەکە نییە!

پووختەی هەواڵەکە

  • لە ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە شیری دایک لە یەک کاتدا سوود بە تەندروستیی کۆرپەکە و دایکیشی دەگەیەنێت.

  • شیری دایک سیستمی بەرگریی جەستەی کۆرپەکە بەهێز دەکات.


پسپۆرانی تەندروستی و ڕێکخراوە تەندروستییە جیهانییەکان هانی دایکان دەدەن شیری سروشتی خۆیان بدەن بە کۆرپەکانیان، لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەسەر شیرپێدانی سروشتی ئەنجام دراوە، سوودەکانی شیری دایک خراونەتەڕوو.


ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

  • ئەو دایکانەی شیری سروشتی خۆیان داوە بە کۆرپەکەیان کەمتر تووشی نەخۆشییە دەروونییەکانی دوای منداڵبوون بوون.

  • شیرپێدانی سروشتی مەترسیی تووشبوونی دایک بە بەرزەفشاری خوێن و شەکرە کەم دەکاتەوە.

  • لێبڕینەوە لە شیری دایک دوای تەواوبوونی ماوەی شیرپێدانی سروشتی دەبێت بە قۆناغ بە قۆناغ بێت، چونکە کاریگەریی نەرێنیی دەروونی لەسەر تەندروستیی دایک و کۆرپەکە دروست دەکات.

سوودەکانی شیرپیدانی سروشتی

  • دەوڵەمەندە بە دژەتەنی جیاواز و سیستمی بەرگریی جەستەی منداڵەکە بەهێز دەکات

  • دەوڵەمەندە بە پێکهاتە خۆراکییەکان

  • مەترسیی تووشبوونی دایک بە شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان کەم دەکاتەوە

لە چ کاتێکدا نابێت دایک شیری خۆی بدات بە کۆرپەکەی؟

کاتێک دایکەکە ئەم حاڵەتانەی هەبێت، نابێت شیری خۆی بدات بە کۆرپەکەی، لەوانە:

  • تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی

  • نەخۆشیی سیلی چالاک

  • تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ سی ڤی

  • تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا

  • لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

تەندروستیی جیهانی: پێوستە وڵاتان زیاتر پشتگریی پرۆسەی شیرپێدانی سروشتی بکەن | CHANNEL8

Breastfeeding: The Multifaceted Impact on Child Development and Maternal Well-Being - PubMed

ئاسۆ فازیل

Wed Nov 11 2026

Loading related news...