بەهۆی قەرزی کارەباوە کێشە بۆ دانیشتووانی بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دروستبووە.
دانیشتووانی پرۆژەکان: کۆمپانیاکان دەیانەوێت قەرزی کارەبای پرۆژەکان بخەنە ئەستۆی ئێمە.
پرۆژەى ڕووناکى لەلایەن هاونیشتمانییانەوە ڕەخنە و گلەیى لەسەرە.
پرۆژەی کارەبای ڕووناکی، بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرز و نەدانی کرێی کارەبای خزمەتگوزارییە گشتییەکانەوە، تەزووی کارەبای بەرزکەرەوەکان و چەند خزمەتگوزارییەکی گشتیی ژمارەیەک پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی لە سلێمانی بڕیوە.
بڕینی کارەباى بەرزکەرەوەکان.
هەنگاوی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری و ئیدارەی پرۆژەکان کە دەیانەوێت قورسایی ئەو قەرزە کەڵەکەبووانە بخەنە سەر شانی دانیشتووان.
ئێمە بێبەرین لە دروستکردنی ئەم کێشەیە.
پێشتر بە ڕێنماییەکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا ئاگادارکراوینەتەوە کە پارەی کارەبای ئەو خزمەتگوزارییانە لە دانیشتووان وەربگرن.
لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەین.
بەشێوازێکی دادپەروەرانە کۆی پارەی کارەبای بەرزکەرەوە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە دابەشدەکەین .
دەبێت لە ئێستا بەدواوە لەلایەن هاونیشتمانییانەوە بدرێت.
بە گوتەی دانیشتووانی بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون مانگانە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، نزیکەی 60 هەزار دینار دەدەن بە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری و زیادکردنی ئەو بڕە پارەیە دەبێتە بارگرانی بۆ سەر شانیان.
