پرۆژەى ڕووناکی جارێکى دیکە هۆشدارى بە هاوبەشان دەدات

پووختەى هەواڵەکە:

  • پرۆژەى ڕووناکی جارێکى دیکە جەخت لە پچڕاندنى کارەباى ئەو هاوبەشانە دەکاتەوە کە لە 50 ڕۆژدا پارە نادەن.

  • دواى پارەدان زیاتر لە 24 کاتژمێرى پێدەچێت کارەبا هەڵبکرێتەوە.

  • زۆرینەى هاوبەشان قەرزی کۆنیان داوەتەوە.


پرۆژەی ڕووناکی، ئەمڕۆ دووشەممە هاوبەشانی کارەباى ئاگادارکردەوە کە دەبێت پسووڵەی کارەبا لە ماوەی 50 ڕۆژدا بدەن، ئەگەرنا کارەباکەیان دەبڕدرێت.


دوایین ڕاگەیێنراوى پرۆژەى ڕووناکى:

  • پرۆسەی گەڕاندنەوەى کارەبا تەنیا دوای ئەوە دەستپێدەکات کە تەواوی پسووڵەی ڕووناکی بدەیت.

  • بەشێوەیەکی گشتیی تاوەکو 24 کاتژمێر دەخایەنێت. بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە زیاتر بخایەنێت.

  • ئەگەر پارەکە لە ڕێگەی کارمەندی کۆکەرەوەوە درابێت، ئەوا پڕۆسەکە کاتێکی زیاتر دەخایەنێت.

  • 50 ڕۆژی ماوەی پارەدان لە ڕێکەوتی دەرچوونی پسووڵەکە لەسەر سەکۆی ئی پسووڵە دەستپێدەکات، نەوەک لە ڕێکەوتی گەیشتنی پسووڵەی کاغەزی.

  • هاوبەشان هان دەدەین لەوەی مانگانە سەیری پسووڵەکانیان بکەن لەڕێگەی ئی-پسووڵەوە.

  • ئەو هاوبەشانەی لەو ماوەیەدا پارەی پسووڵەکەیان نادەن ڕێکاری پارەدانی 50 ڕۆژەییان لەسەر جێبەجێدەکرێت و کارەباکەیان دەپچڕێت.

زیاتر لە 90%ـی هاونیشتمانییانى هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە، زیاتر لە 70%ـی هەموو هاوبەشان هیچ قەرزێکیان لەسەر نییە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

داشکاندنەکەى کارەبا؛ زیاتر لە 500 ملیار دینار قەرز دراوەتەوە

Loading related news...