بەهۆی کەمیی مامۆستاوە خوێندن لە شارەدێی سەرگەران ڕاگیراوە

بەهۆی کەمیی مامۆستاوە خوێندن لە شارەدێی سەرگەران ڕاگیراوە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرتەکە:

  • خوێندنگەی بنەڕەتیی سەرگەڕان تەنیا چوار مامۆستای هەیە.

  • سێ لە مامۆستاکان بە یاسایی گواستراونەتەوە بۆ شوێنی دیکە.

  • بەرپرسانى پەروەردە بەڵێنى چارەسەرى کێشەکەیان داوە.

ماوەی هەفتەیەکە پۆلەکانی خوێندنگەی شارەدێی سەرگەڕان چۆڵن. کەس گوێى لە گوتنەوەى دارا دوو دارى دی نییە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى مامۆستایان بایکۆتیان کردووە، نە لەبەر مووچە بەڵکو لەبەر کەمیى مامۆستا.


هۆکاری ئەم دۆخەى خوێندنگەکە چییە؟

  • دەوامنەکردنى ستافى خوێندنگەکەیە بەهۆى کەمى مامۆستاوە.

  • بەڕێوەبەری خوێندنگەکە: تەنیا شەش پۆلمان هەیە.

  • جگە لە بەڕێوەبەر، تەنیا چوار مامۆستاشمان هەبووە.

ئەم بایکۆتە، بەرپرسانی پەروەردەی لە کەرکووک هێنایە شارەدێکە و بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی و بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری سەرەتایی لەگەڵ مامۆستا، بەڕێوەبەر و کەسوکاری خوێندکاراندا کۆبوونەوە.

هەر لەسەر ئەم پرسە کەناڵ8 دەنگى کەسوکار و خوێندکارانى گەیاندە وەزیرى پەروەردە. بەڵێندرا کێشەکە چارەسەر بکرێت.

خوێندنگای سەرگەڕانی سەرەتایی 63 قوتابی هەیە کە بەشێکیان لە گوندەکانی دەوروبەری شارەدێکەوە ڕوویان لە خوێندنگاکە کردووە و داهاتوویان پەیوەستە بە یەکلاکردنەوەی خێرای ئەم قەیرانە کارگێڕییەوە تاوەکو زووتر بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

کەناڵ8

Mon Oct 26 2026

Loading related news...