پووختەی هەواڵ:
مەلای گەورەی کۆیە یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییە ئایینی و مێژووییەکانی کۆیە
ماڵەکەی لەماوەی ڕابردوودا داڕمابوو
پاش چەند ساڵێک لە نۆژەنکردنەوە ئێستا کراوە بە ناوەندێکی گرنگی کولتووری و هونەری
پلان بۆ بەدیجیتاڵکردنی دەستنووسەکانیشی دانراوە
فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری کۆیە، سەرپەرشتیی نۆژەنکردنەوەکەیان کردووە، ئامانجیان بووە ماڵەکە بکەن بە:
ناوەندی کولتووری و مێژوویی
مۆزەخانەیەک بۆ پاراستنی دەستنووسەکان
پێگەیەکی کەلەپووری
نۆژەنکردنەوەکە 2024 دەستیپێکرد و سەرەتای تشرینی دووەمی ئەمساڵ کارەکانی تەواو بوون.
پلانی داهاتووی سەرپەرشتیاران:
بەدیجیتاڵکردنی دەستنووسەکانی مەلای گەورەی کۆیە و مەسعود محەممەد
ڕێکخستنی بۆنە و چالاکیی ساڵانە تایبەت بەو دوو کەسایەتییە
نمایشی شانۆی شەقام
سازکردنی کۆنسێرت
تەرخانکردنی سەکۆی تۆمارکردنی فیلم
ڕێکخراوی کەلەپووری کورد بەڵێنی کاری بەدیجیتاڵکردنەکەیان داوە.
لەبارەی مەلای گەورەی کۆیە:
ساڵی 1876 لەدایکبووە
زانا، چاکساز و شاعیر بووە
داوای ئازادیی نیشتمان و مافی خانمانی کردووە
بنەماڵەکەی ماوەی سێ سەدە خزمەتی زانست و ئایینیان کردووە
ساڵی 1943 کۆچی دوایی کردووە
بەرهەمەکانی: تەفسیر، دیوانی شیعر، فری فری قەل فری و هتد..