
پووختەی بابەت:
ڕەوەند کەمال دڵشاد هەڵگری ماستەرە لە موزیکدا و یەکێکە لە شارەزایانی بوارەکە لە کوردستان
لە نووسینێکی نوێی ڕەخنەگرانەیدا، جەخت لە خراپیی ئەلبوومە نوێیەکەی عەدنان کەریم دەکاتەوە
ڕەوەند جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبوو عەدنان کەریم ڕاوێژی بە موزسیانی بەسەلیقە و گوێگری وردی هونەری بکردایە

ڕەوەند دەڵێت:
هەمووان شایەتی مێژووی هونەری عەدنان کەریمین و شانازی بە زۆربەی بەرهەمەکانیەوە دەکەین، من خۆم لە بەشێکی کەمی کاروانە هونەرییەکەیدا هاوبەشی بووم.. دوای ئەوەی گوێم لە ئەلبوومە نوێیەکەی گرت، بەداخەوە ئەلبوومێکی زۆر خراپە.

لە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەیدا، ڕەوەند خراپییەکانی ئەم ئەلبوومە لەم خاڵانەدا چڕدەکاتەوە:
دابەشکردنی موزیکەکەی تەقلیدی و سوننەتییە
لە هەندێک جێگەدا دەنگی ئامێرەکان لە ئاستی دەنگی گۆرانیبێژ بەرزترن
هەموو ئامێرکان یونیسۆن دەژەنن
کۆتایی (خیتامی) گۆرانییەکان خراپن
ئاوازەکان لەیەکترەوە نزیکن
لە هەندێک جێگەدا کۆرسەکە هەموو دەنگی عەدنان کەریمە، خامەی جیاواز بوونی نییە جگە لە دوو تراک
کەمترین سۆڵۆی ئامێری تێدایە
پۆلی ڕیتم بەکارنەهێنراوە
ئەلبوومەکە ئاستی خراپە، نەدەبوو بەسەر هونەرمەندێکی وەک عەدنان کەریم تێپەڕێت، لایەنی کەم دەبوو ڕاوێژی بە چەند موزسیانێکی بەسەلیقە و گوێگری وردی هونەری بکردایە.
