
37 ساڵ بەسەر دامەزراندنى یەکێتیى ژنانى کوردستان تێدەپەڕێت.
قوباد تاڵەبانى پیرۆزبایى لە ڕێکخراوەکە دەکات و پشتیوانیى نوێبوونەوەشى دەکات.
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ڕایگەیاند، یەکێتیی ژنان بە مێژوو و خەباتی خۆی بەشێکی گرنگی لە بەرگری لە ماف و پێگەی ژنان لە کوردستان بەدەستهێناوە. لەم قۆناغەشدا نوێکردنەوەی ڕێکخراوەکەتان و گرتنەبەری بیروڕای نوێ، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی بەهێزتر.
دڵخۆشم لەماوەی ساڵێکدا کار و چالاکیی جۆریتان ئەنجامدا.
ئەمە سەرەتایەکی کاریگەر دەبێت بۆ ئەو خزمەتەی لەداهاتوودا پێشکەشی ژنانی کوردستانی دەکەن.
هیوادارم و داواشتان لێدەکەم کە نوێبوونەوەتان بکەنە دەستپێکێکی تر بۆ نزیکبوونەوەی زیاتر لە خواست و پێویستییەکانی ئەمڕۆی ژنانی کوردستان.
ببن بە دەنگ و پشتیوانییەکی ڕاستەقینە بۆ داواکاری و مافەکانیان و بەشداریی کارایان لە سەرجەم کایەکاندا.
لەم یادەدا، پشتیوانیی خۆم بۆ یەکێتیی ژنان و هەموو هەوڵ و چالاکییەکانتان بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە کوردستان دووپات دەکەمەوە.
یەکێتیى ژنان، لە چواری تشرینی دووەمی 1989 لە لایەن خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک لە ژنانی تێکۆشەرەوە دامەزراوە.
