
11 کیلۆمەترى لە قۆناغى یەکەم کراوەتەوە.
قۆناغى دووەم 14 کیلۆمەترە کە دەکرێتەوە بەڕووى شۆفێراندا.
لە کانى وەتمان دەستپێدەکات تاوەکو پشتى شارەدێى خەلەکان.
بە گوێرەى زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، کۆمپانیاى گەردین گرووپ، جێبەجێکارى پڕۆژەى دووساید کردنى ڕێگەى دووکان-چوارقوڕنە، ئاشکرایکردووە، دواى ئەوەى لەگەڵ بەردەوامى کارەکانى پڕۆژەکەو پاش کردنەوەى 11 کیلۆمەترى ڕێگەکە لە ماوەکانى ڕابردوودا، قۆناغێکى دیکەى پڕۆژەکە بەڕووى شۆفێراندا دەکرێتەوە.
درێژى ڕێگەکە 14 کیلۆمترە.
پانى ڕێگەکە 15 مەترە.
ئەمڕۆ دەکەوێتە خزمەتى هاونیشتمانییان.
ئەم بەشە نوێیە لە گوندى کانى وەتمان دەستپێدەکات.
تاوەکو پشتى شارەدێى خەلەکان درێژ دەبێتەوە.
گەردین گرووپ نوێنەرایەتى هەنگاوێکى دیکە لە ڕێگەى بەدیهێنانى ئامانجەکانى ئەم پڕۆژەیە دەکات.
کۆمپانیاى گەردین گرووپ، لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەیدا، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم هەنگاوە تەنیا زیادکردنى 14 کیلۆمەتر ڕێگە نییە، بەڵکو هەنگاوێکە هاتوچۆ ئاسان دەکات و پەیوەندى نێوان ناوچەکان باشتر دەکات وە بەردەوامى دەدات بە پڕۆسەى ئاوەدانکردنەوە.
