.jpg)
فراکسیۆنی تورکمان (سلێمانی): جەخت لە هەڵوێستی سیاسیی جێگیری خۆمان دەکەینەوە.
فراکسیۆنی تورکمان (سلێمانی): پەرلەمان ئامڕازێک نییە بۆ سەپاندنى ویستى حیزبى.
نەجدەت نورى، سەرۆکى فراکسیۆنى تورکمان (سلێمانى)، ڕاگەیێنراوێکى لە بارەى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان وەک فراکسیۆنى تورکمان (سلێمانى) لە پەرلەمانى کوردستان، جەخت لەسەر هەڵوێستی سیاسیی جێگیری خۆمان دەکەینەوە لە ڕەتکردنەوەی بەشداری لە دانیشتنە پەرلەمانییەکەی بانگهێشتکراو لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئەم هەڵوێستە لەو باوەڕەوە سەرچاوە دەگرێت کە پەرلەمان دامەزراوەیەکی دەستوورییە.
نوێنەرایەتی هەموو هاونیشتمانییانى هەرێم دەکات.
نەک ئامڕازێک بێ بۆ سەپاندنی ویستی حیزبی.
یان بەهێزکردنی هەژموونی لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو.
هاوپشتیی تەواوی خۆمان لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوڕێیانمان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەردەبڕین.
ئەوە لە کاتێکدایە، هەریەک لە فراکسیۆنەکانى یەکێتى و یەکگرتوو و ڕەوتى هەڵوێست و بابلیون و نەوەى نوێ، بڕیاریانداوە بەشدارى لەو کۆبوونەوەیە نەکەن، کە پارتى دیموکراتى کوردستان بانگەوازى بۆ کردووە و سەرجەمیان ئەو هەوڵە بە تێکدانى شەراکەتى ڕاستەقینە و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان ناوزەندى دەکەن.