
زۆر بەداخەوە هەواڵی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانم بیست.
زۆر بەداخم لەم کاتە هەستیار و مەترسیدارەدا بڕیارى کاراکردنەوەى پەرلەمان بەمشێوەیە دەدرێت.
ئەم بڕیارە بە تەواوەتی تێکڕای بنەماکانی یەکڕیزی هەموو بیروباوەڕە جیاوازەکان ئاگر تێبەردەدات.
ئەدهەم بارزانى، کەسایەتى دیارى کوردستان، ڕاگەیێنراوێکى لە بارەى بڕیارى کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان تاکلایەنە لە لایەن پارتى دیموکراتى کوردستانەوە، بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، زۆر بەداخەوە لەم کاتە هەستیار و مەترسیدارەدا کە لەسەر لێواری پەرتگایەکی گەورەداین و بڕیارێکی لەم شێوەییە دەدرێت، کە هەموو خەبات و تێکۆشانی دەیان هەزار ڕۆڵەی ئەم میللەتە لە ساڵانی ڕابردوودا خوێنیان داوە ئەخاتە مەترسیەکی زۆر گەورەوە".
ئەم بڕیارە بە تەواوەتی تێکڕای بنەمایەکانی یەکڕیزی و وە پێکەوە کارکردنی هەموو بیروباوەڕە جیاوەزەکان ئاگر تێبەردەدات.
شتێک نامێنێت بەناوی هاوسەنگی پێکەوەیی.
هیوادارم هەرچی زوە هۆشیارییەکی سیاسی بەپەلە بێتە ئاراوە و ئەم بڕیارە ڕابگیرێت و کاری پێنەکرێت.
بۆ ئەوەی درزی گەورە نەکەوێتە نێوان هەموو ئایدیا جیاوازەکان.
ئەمەش بەبێ هیچ گومانێک تەنیا میللەت لێی زەرەرمەند دەبێت.
یەکڕیزی لەم دۆخەدا لە سەرەوەی کاراکردنی پەرلەمانێکە کە چەندین ساڵە کار بە یاساکانیشی ناکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژى سێشەممە، 3ـى تشرینى یەکەمى 2026، فراكسیۆنەکانى پارتى، سۆسیالیست و توركمان و كلدان ئاشوورى داوایان کرد ڕۆژى چوارشەممە، 4ـى ئەم مانگە، دانیشتنى تەواوکارى یەکەم دانیشتنى پەرلەمان بکرێت. دواتریش نوسراوێک بە ناوی دیوانی پەرلەمانەوە بڵاوکرایەوە و داواى لە پەرلەمانتاران کردبوو ڕۆژى چوارشەممە، بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبن.
سەرۆکى دیوانى پەرلەمانى کوردستان: بانگەوازی کۆبوونەوەی پەرلەمان هیچ پەیوەندى بە ئێمەوە نییە