سەڵاحەدین بەهادین لە بارەى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان پەیامێکى بڵاوکردەوە.
نابێت پەرلەمان ببێتە مایەى لەتکردنى هەرێمى کوردستان.
سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە بارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، پەرلەمانێکی لەتبوو نەبوونی باشترە.
نابێت پەرلەمان ببێتە مایەی لەتکردنی هەرێمی کوردستان.
چونکە قەوارەی هەرێمی کوردستان لە پێش هەموو شتێکەوەیە.
شەوێک پێش کۆبوونەوە تاکلایەنەکەى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمان، مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ڕاگەیێنراوێکى کورت و پوخت، هەڵوێستى فراکسیۆن و حیزبەکەى لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان ئاشکراکرد و جەختیکردەوە، بە هۆی نەبوونی کۆدەنگی؛ فراکسیۆنی یەکگرتوو بەشداری لە دانیشتنەکەی سبەی پەرلەمان ناکات.
مەسعود بارزانی: داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن
