
پووختەی هەواڵ:
دیاکۆ بایز لە دەرهێنەرە ناسراوەکانی کوردستانە
نوێترین فیلمی بە زمانی عەرەبی بەرهەمهێنراوە
فیلمەکە بە ناونیشانی (مسدود/بەرگیراو) نمایش دەکرێت
سەر بە ژانرای ترسناکە

کەناڵ8 زانیویەتی: فیلمە عەرەبییەکەی دیاکۆ بایز، سەرەتا لە سەرجەم سینەماکانی عێراق نمایشدەکرێت و پاشان دێت بۆ سینەماکانی کوردستان.
لە ڕاگەیێنراوێکدا، دیاکۆ بایز ئەم بەرهەمە بە "گەورەترین بەرهەمی عێراقی" وەسف دەکات کە پێشکەشی سینەمای وڵاتەکە کرابێت.
لەم فیلمەدا:
محەممەد لیرە ئەرکی بەرهەمهێنانی گرتووەتە ئەستۆ
میران دزەیی بەڕێوەبەری بەرهەمە
مەهناز سینەما-مەیکئەپ کاری ماکیاژی بۆ کردووە
ئەکتەرانی کورد و عەرەب بەشدارن، لەوانە:
مەحموود ئەبو عەباس
ریهام ئەلبەیاتی
ڕزگار باهیر
نور حەمید
میرا تاڵیب
ئەرجەوان جاسم
ناسر ئەلجەبەل
شانیا کەیوان
یاسین عومەر
کەیوان سەڵاحەدین
لە ئاستی ناوەڕۆکدا، ئەم فیلمە، سەر بە ژانرای ترسناکە و سیحر، جادوو، ترس و خوورپە لەخۆدەگرێت.
