قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
قوباد تاڵەبانی و ئەرمان تۆپجوو: ئاسانکاریی بۆ بازرگانانی تورکیا و هەرێمی کوردستان بکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـى تشرینى یەکەمى 2026، بە گوێرەى ڕاگەیێنراوى نووسینگەى جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کاربەڕێکەر، کە گەیشتووە بە کەناڵ8، قوباد تاڵەبانى، لەگەڵ ئەرمان تۆپجوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، قوباد تاڵەبانی کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیای لە سلێمانی بە هەنگاوێکی گرنگ زانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بوارەکانی بازرگانی و کولتووری دا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش.
لە بواری کارئاسانیکردن بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەرانی کوردستان و تورکیا.
لە پێناو بەرەوپێشچوونی زیاتری ئاستی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیی نێوانیان.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانى کاربەڕێکەر، لەگەڵ باڵیۆز ستیڤ ڤەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند پرسێکی دیکەیان کرد.
ڕۆژى سێشەممەش، 20ـى ئەم مانگە، قوباد تاڵەبانى جێگری سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەر لە هەولێر پێشوازى لە جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکى گرنگیان تاوتوێکرد لە ناویاندا پێکهێنانى حکومەت و هەروەها پرسى ڕاهێنان بە هێزەکانى پێشمەرگە.
قوباد تاڵەبانى و ستیڤ ڤەیگن: هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ خێراتر بکرێن
قوباد تاڵەبانى لەگەڵ بەرپرسێکى باڵاى بەریتانیا پێکهێنانى حکومەت و پرسى کۆچ تاوتوێ دەکات




