گردی کۆنارە؛ مێژوویەکی زیندوو و پایتەختی ونبووی لۆلۆییەکان لە سلێمانی

کەناڵ82 کاتژمێر پێش ئێستا

گردی کۆنارە؛ مێژوویەکی زیندوو و پایتەختی ونبووی لۆلۆییەکان لە سلێمانی

00:00/00:00

پووختەی ڕاپۆرتەکە

  • تیمێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆی پاریسی فەڕەنسی بۆ ماوەی ١٣ ساڵە لێکۆڵینەوە لە گردی کۆنارە لە سلێمانی دەکەن.

  • توانیویانە شوێنی حوکمرانی و دەیان تابلێتی قوڕینی نووسراو بە ڕێنووسی مێخی بدۆزنەوە.

  • دۆزینەوەکانی ئەم گردە سەلمێنەری بوونی شارستانییەتێکی سەربەخۆ، پێشکەوتوو و خاوەن سیستمە لە ناوچەکەدا.


گردی کۆنارە لە سلێمانی، کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی ٤٠٠٠ تا ٤٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، وەک پایتەخت یان ناوەندێکی گرنگی فەرمانڕوایی لۆلۆییەکان دەستنیشان کراوە.


شوێنەوارێکی دێرینی کوردستان

  • چەند سەدەیەک ئەم گردە تانیا وەک تەپۆڵکەیەکی خۆڵی ئاسایی دەبینرا، بەڵام لەگەڵ هەڵکۆڵینە زانستییەکان، مێژووە دێرین و زێڕینەکەی دەرکەوت.

  • سیانزە ساڵە تیمێکی نێودەوڵەتی و پسپۆڕ لە زانکۆی پاریسی فەڕەنسی لێکۆڵینەوە لەم شوێنە دەکەن ئەمساڵیش 12 کەس مانگێکە بەردەوامن لە پشکنینە زانستییەکانیان.

  • تیمەکە بە وردی کاریان لەسەر دۆزینەوەی نهێنییەکانی ژێر ئەم خاکە کردووە و بەوەش شوێنی حکومڕانی و دەیان تابلێتی قوڕینی نوسراو بەڕێنوسی مێخەکییان دۆزیەوە.

  • گردی کونارە تەنها شوێنێکی کۆن نییە، بەڵکو بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە ئەم ناوچەیە لە سەردەمە کۆنەکاندا خاوەنی شارستانییەتێکی سەربەخۆ و پێشکەوتووی خۆی بووە.


شوێنەوارەکە دەیسەلمێنێت هەزاران ساڵ پێش ئێستا، مرۆڤی ئەم ناوچەیە خاوەن سیستم، کولتوور و ژیانێکی سەربەخۆ بووە، هەر دۆزینەوەیەکی نوێ لەم گردە، لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی کۆنی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەداتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لێکۆڵینەوەیەکى زانستى لەسەر شانەدەر ئاشکرابوو


کەناڵ8

Wed Oct 21 2026

Loading related news...