
بەهای 100 دۆلار لە پێنج هەزار لیرەی تورکی نزیکدەبێتەوە.
تەنیا لە یەک مانگدا بەرامبەر 100 دۆلار، 100 لیرە دابەزیوە.
ماوەی چەند ساڵێکە بەهای لیرە بەشێوەیەکی بەردەوام دادەبەزێت و ڕۆژی هەینی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، هەر 100 دۆلارێک بە چوار هەزار و 994 لیرە مامەڵەى پێوەکرا.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، هەر 100 دۆلارێک بە چوار هەزار و 900 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا.
واتە ڕۆژانە تێکڕا بەهاکەى نزیکەی سێ لیرە دابەزیوە بەرامبەر بە دۆلار.
ساڵی 2020 و لەم کاتەدا، هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر 834 لیرە مامەڵەی پێودەکرا. واتە لە شەش ساڵدا، دراوی تورکی بەرامبەر 100 دۆلار، چوار هەزار و 160 لیرە دابەزیوە.
ئەوەش مانەی ئەوەیە لیرەی تورکی لەو شەش ساڵەدا، زیاتر لە 83% بەها و هێزی خۆی لەدەستداوە.
