
بڕیارە هێڵێکى نەوت لە عێراقەوە بۆ بەندەرى بانیاسى سووریا رابکێشرێت.
هەناردەى نەوت بۆ ئەو وڵاتە بگەیێنرێتە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
حەیدەر عەبوودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، سەردانەکەى سەرۆکوەزیران بۆ سووریا، وێستگەیەکى ئابوورى و ستراتیجیى گرنگ بوو لە پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات، بووە مایەى تێپەڕاندنى ئەو مەترسییەى لە کانوونى یەکەمى 2024ەوە باڵى بەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکاندا کێشابوو.
250 ملیۆن دۆلارى تێپەڕاندووە.
عێراق بەرەو ڕێککەوتن لەگەڵ هاوپەیمانیی کۆمپانیا جیهانییەکان بە سەرۆکایەتیی کۆمپانیاى شیڤرۆن دەڕوات.
بۆ ڕاکێشانى هێڵێکى نەوت لە عێراقەوە بۆ بەندەرى بانیاسى سووریا.
وادەکات سوود لە خاکى سووریا وەربگیرێت وەک ڕێڕەوێکى دیکەى ستراتیجى بۆ گەیاندنى نەوتى عێراق بە بازاڕەکانى جیهان.
عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، ڕۆژى چوارشەممە سەردانى سووریاى کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، پلانیان هەیە هەناردەى نەوت لە ڕێگەى بەندەرى بانیاسەوە بگەیەننە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
حەیدەر عەبوودى، ئاشکراشیکرد، خشتەى سەردانەکانى داهاتووى عەلى زەیدى، وڵاتانى کوەیت و بەحرەین لەخۆدەگرێت لە پاڵ ژمارەیەک وڵاتى دیکە کە هاوبەشى و بەرژەوەندیی ستراتیجى دەیانبەستێتەوە بە عێراقەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ شەرع کۆدەبێتەوە
عەلى زەیدى 10 ملیۆن دۆلارى بەخشییە مزگەوتى ئەمەوى و مەزارگەى سەیدە زەینەب
