
دڵنیایى دەدرێت، نرخى بەنزین بەهیچ شێویەک گران نابێت.
بڕیارە لە ڕۆژانى داهاتوودا نرخى بەنزینى موحەسەن 200 دینار داببەزێت.
بە گوێرەى بە دواداچوونى کەناڵ8، پاڵاوگەى فۆکس، دەستى بەبەرهەمهێنانى بەنزینى موحەسەن کردووە کە کوالێتیەکى باشى هەیە و بڕیارە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشبکرێت و ئەوەش کاریگەرى لەسەر دابەزینى نرخى بەنزین دەبێت و نرخى بەنزینى موحەسەن 200 دینار دادەبەزێت.
80% بۆ پڕکردنەوەى خواست پشت بە پاڵاوگەى فۆکس دەبەسترێت.
زیادکردنى بەرهەمهێنانیش کاریگەرى دەبێت لەسەر دابەزینى نرخى بەنزین لە سلێمانى.
پاڵاوگەى فۆکس تەنیا بەنزینى نۆرماڵ بەرهەمدەهێنێت.
دەیەوێت بەنزینى موحەسەنیش بەرهەمبهێنێت.
بە 1450 دینار بیفرۆشێت بە بەنزینخانەکان و ئەوانیش بیفرۆشن بە 1500 دینار.
ئەو قەیرانەی لە وەرزی هاوینەوە دەستی پێکردووە، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ بەسەر وەرزی پایزدا، هێشتا بەردەوامە و جیاوازیی نرخەکان لە نێوان پارێزگاکاندا زیاتر دەبێت.
نرخەکان بە بەرزی ماونەتەوە.
هیچ گۆڕانکارییەک لە دابەزینیان ڕووینەداوە.
نۆرماڵ: 1395 دینار.
موحەسەن: 2500 دینار.
سوپەر: 2750 دینارە.
جگە لە سەرهەڵدانی قەیرانی کەمیی بەنزین.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین بە بڕی 100 بۆ 150 دینار بەرزبووەوە.
نۆرماڵ: 1475 دینار.
موحەسەن: 2350 دینار.
سوپەر: 2650 دینارە.
ماوەی مانگێکە نرخی بەنزین بە جێگیرى ماوەتەوە.
نرخى بەنزینى نۆرماڵ بە 1150 دینار.
موحەسەن بە 1750 دینار.
سوپەر بە 1900 دینار.
لە هەڵەبجەش نرخى بەنزینى نۆرماڵ بە 1150 دینار.
موحەسەن بە 1650 دینار.
سوپەر بە 1900 دینارە.
ناجێگیری و بەرزیی نرخی بەنزین لە کاتێکدایە، پێشتر چەندین بڕیار بۆ دابەزاندنی نرخەکەی دەرچوون، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.