فشار لەسەر حکومەتی عێراق هەیە تاوەکو هەفتەی داهاتوو بودجە بنێرێتە ئەنجوومەنى نوێنەران

شاندى هەرێمى کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەى ئامادەکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى کرد
شاندى هەرێمى کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەى ئامادەکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى کرد

پووختەى هەواڵەکە

  • بەغداد مەرجی نوێی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە.

  • ڕەشنووسی بودجە تاوەکو ئێستا لە ناکۆکی نێوان بەغداد و هەرێمی کوردستاندا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.


جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، تاوەکو ئێستا بەغداد و هەرێمی کوردستان لەسەر خاڵە ناکۆکەکانیان کە گرنگترینیان دۆسیەی نەوتە، ڕێکنەکەوتوون، هەرچەندە زۆرینەی بابەتەکانی دیکە یەکلایی بوونەتەوە.


حکومەتى فیدڕاڵ ڕژدە لەسەر داواکانى

  • بەغداد ڕازیی نابێت بە پێشنیازەکانی هەرێمی کوردستان.

  • هەرێمی کوردستان مەرجەکانی عێراق ڕەتدەکاتەوە.

  • ئەوەی تاوەکو ئێستا ئەو ڕەشنووسەی ڕاگرتووە، بابەتی جورفولسەخڕە.

  • ئەم ماوەیە حکومەتی عێراقی سەرقاڵ کردووە.

  • حکومەتی عێراق لە دوای ئاشکرابوونی بە هەدەردانی نەوت لە جورفولسەخڕ، دواتریش گومان لە هەرێمی کوردستان.

  • مەرجێکی دیکەی بۆ هەرێمى کوردستان زیادکردووە.

  • ڕژدە لەسەر ئەوەى کۆی دۆسییەی نەوت لە بچووکترین هەنگاوەوە تاوەکو فرۆشتنی، لە دەستی حکومەتی فیدراڵیدا بێت.

  • لە بەرامبەردا هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆی بە تەواوی لە ژێر دەستدابێت.

  • جەمال کۆچەر: هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بەو مەرجە قایل نەبووە و ڕەتیکردووەتەوە.

بە گوێرەى زانیارییەکانی کەناڵ8، حکومەتی عێراق فشارێکی زۆری لەسەرە بۆ پەسەندکردنی ڕەشنووسی بودجە، بە ئەگەرێکى زۆرەوە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزیران ڕەشنووسی پڕۆژەکە پەسەند دەکات و لە کۆتایی هەفتەدا ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی دەکات.

خاڵی سەرەکیی ناکۆکییەکانی نێوان عێراق و هەرێمى کوردستان بریتییە لە:

  • ڕێژەی پشکی هەرێمی کوردستان.

  • لە ماددەی 10ـی ڕەشنووسی پڕۆژە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2027دا هاتووە.

  • پشکی هەرێمی کوردستان دوای دەرکردنی خەرجییە سیادییەکان.

  • بە ڕێژەی 12.7% لە کۆی خەرجییە فعلییەکان (حاکیمە، بەکارخستن و وەبەرهێنان) دیاریکراوە.

  • لە خشتە داراییەکاندا بودجەی هەرێمی کوردستان بە نزیکەی 12.86 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە.

هەرێمی کوردستان ئەو ڕێژەیە ڕەتدەکاتەوە و داوا دەکات، بە پشتبەستن بە ئەنجامەکانی سەرژمێریی دانیشتووان، پشکەکەی بۆ 14.14% بەرزبکرێتەوە، ئەمە جگە لە دۆسیەی نەوت، کە بەغداد یەکێک لە مەرجە توندەکانی ڕادەستکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە، بەڵام هەرێمی کوردستان دەڵێت، تواناى هەیە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا ڕادەست بکات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ڕۆژنامەى فەرمى: هەفتەى داهاتوو ئەنجوومەنى وەزیران دەنگ لەسەر ڕەشنووسى بودجە دەدات

کەناڵ8

Thu Nov 19 2026

Loading related news...