سووریا: 153 هەزار بارهەڵگر لە دەروازەی تەنەفەوە لەگەڵ عێراق هاتوچۆی کردووە

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەو بارهەڵگرانە لە دەروازەى تەنەفەوە هاتوچۆیان کردووە.

  • ئەو دەروازە سنوورییە بووەتە ناوچەیەکى بازرگانى چالاک.


دەستەی دەروازە سنوورییەکانی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لە دوای دووبارە کردنەوەی دەروازەی تەنەف لە 31ـى ئازاری ڕابردووەوە تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، زیاتر لە 153 هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو دەروازەیەوە هاتوچۆیان کردووە.


چالاکبوونى دەروازەکە

  • ئەو دەروازە سنوورییە بووەتە ناوچەیەکی بازرگانی چالاک.

  • لەگەڵ زیادبوونی جۆڵەی گواستنەوەی کاڵا و هاوردە و هەناردە و ترانزێت.

  • ئەوەش بە هۆی ئاسانکاری و ڕیکارەکان لە خێرایی جێبەجێکردنی مامەڵەکان و ڕێکخستنی جووڵەی بازرگانی.

  • لەو ژمارەیە 22 هەزار بارهەڵگریان هاوردە بووە.

  • پێنج هەزار و 300 بارهەڵگر هەناردە.

  • 126 هەزار بارهەڵگریش ترانزێت بووە.

  • تانکەری نەوت بەشی زۆری ترانزێتەکانی پێکهێناوە.

  • 123 هەزار تانکەر بووە.

  • ئەمەش گرنگی ئەو دەروازەیە دەردەخات لە جوڵەی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان و کەلوپەل لە نێوان عێراق و سووریا و وڵاتانی دراوسێ.

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی سووریا جەختلەوە دەکاتەوە، بەردەوام دەبێت لە کاری فراوانکردن و پەرەپێدانی دەروازەکە ، لەپێناو نوێکردنەوەی ژێرخان و بەرزکردنەوەی توانای کارکردنی ئەو دەروازە سنوورییە.

ئارام یوسف

Thu Nov 19 2026

Loading related news...