حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى جیاوازى لە نرخى پارەى مۆلیدەى شارەکان دەکات.
15ـى ئەم مانگە نووسراوێکى گشتاندووە.
حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى، لە نوسراوێکدا کە بەروارى 15ـى ئەم مانگەى لەسەرە، داوایکردووە لە کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان، پارەى کارەباى مۆلیدە بە مەترى یەکە نیشتەجێبووەکان هەژمار بکرێت.
کارەبا بە مەتر لەسەر دانیشتووانی کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکان هەژمار بکرێت.
کرێى مانگانە بەرامبەر هەر مەترێک چوارگۆشە بێت لەسەر هاونیشتمانیان.
بابەتى مۆلیدە لەو کۆمەڵگەیانەدا بووەتە ئاستەنگ لە بەردەم پڕۆژەکەیان.
پێشنیازیان کردووە کرێى مانگانە بەرامبەر هەر مەترێک چوارگۆشە دیارى بکرێت.
نرخى پاڵپشتى مانگانەى مۆلیدە بۆ شوقەیەکى 100 مەترى لە هەولێر و دهۆک 20 هەزار.
لە سلێمانى و هەڵەبجە حەوت هەزار دینارە.
بۆ شوقەیەکى 101 تاوکو 150 مەترى لە هەولێر و دهۆک 29 هەزارە.
لە سلێمانى و هەڵەبجە 10 هەزار دینارە.
شوقەى 151 تاوەکو 200 مەترى لە هەولێر و دهۆک 39 هەزارە.
لە سلێمانى و هەڵەبجە 13 هەزار دینارە.
هەروەها بۆ شوقەى زیاتر لە 200 مەترى، لە هەولێر و دهۆک 48 هەزار.
لە سلێمانى و هەڵەبجە 16 هەزار دینارە.
هاونیشتمانییەکى نیشتەجێى یەکێک لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون دەڵێت "بەم بارودۆخەى ئێستا پارەى کارەباى مۆلیدە زۆرترین بارگرانى لەسەر دروستکردوون".
حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى بە پێویستیشى دەزانێت ڕێکارى پێویست بگیرێتەبەر بۆ جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە لە کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکان لە لایەن پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.