سەرەتاى هەفتەى داهاتوو مووچەى مامۆستایانى گرێبەست دابەشدەکرێت

پووختەى هەواڵەکە

  • بە هۆى نەبوونى پارە لە بانکەکان دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست دواکەوتووە.

  • ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست.


کاروخ عەبدوڵا، یەکێک لە نوێنەرانی گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بڕیاربوو یەکشەممەى ڕابردوو مووچەى مامۆستایانى گرێبەست دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆى نەبوونى پارەى پێویست لە بانکەکان دابەشکردنى مووچەکە دواکەوتووە.


دواکەوتنى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست

  • 10 بۆ 12 ڕۆژە دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست دواکەوتووە.

  • وەزارەتى دارایى دڵنیایى پێداون، ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو دەستبکرێت بە دابەشکردنى.

  • مانگانە پێویستیان بە 18 ملیار دینارە.

  • مووچەى خاوەن بڕوانامەی دبلۆم 400 هەزار دینارە.

  • بڕوانامەی بەکالۆریۆس 500 هەزار دینار وەردەگرێت.

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 78 هەزار فەرمانبەرى گرێبەست هەیە، کە زۆرینەیان مامۆستاى گرێبەستى سەر بە وەزارەتى پەروەردەن و ژمارەیان 38 هەزار مامۆستایە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

بۆ دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بانکەکان راسپێردراون بۆ کۆکردنەوەی داهات

جەبار حسین

Wed Nov 18 2026

Loading related news...