فەڕەنسا خۆی بۆ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە ڕۆژی شەممەدا ئامادە دەکات

شێوە عومەر57 خولەک پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • بریاری ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانی فراوان لە فەڕەنسا بەڕێوەبچێت

  • سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا: بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکانی شەممە بەشێوەیەکی فراوان دەبێت.

  • لێکۆرنو: بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان لە 17ـی تشرینی یەکەم بەگوێرەی پێویست نەبوو.

  • پۆلیسی پاریس قەدەغەی کاتی بەسەر هەڵگرتنی بەنزین و گاز و یارییە ئاگرینەکاندا سەپاند.


ئەمڕۆ سباستیان لێکۆرنو، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە لە بەردەم ئەنجوومەنی نیشتمانی فەڕەنسادا، دانی بەوەدانا، بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکانی 17ـی تشرینی یەکەم کە توندوتیژی و تاڵانکردنی بەربڵاوی بەخۆوە بینی، بە گوێرەی پێویست نەبووە.


سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا:

  • گرووپە چەپڕەوە توندڕەوەکانی بە پلاندانان بۆ ڕاپەڕین لە هەندێک ناوچەدا تۆمەتبار کرد.

  • گوتی:" ڕێگە نادەین گروپی بچووکی ئاژاوەگێڕ ڕێپێوان بکەن بەرەو کۆشکی ئیلیزێ و ماتیگنۆن"،


لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا:

  • ئامادەیی ئەمنی بە بەراورد بە 17ـی تشرینی یەکەم زیاتر دەبێت.

  • پێداچوونەوە بە توانا و قەبارەی هێزە بەشداربووەکان و خێرایی وەڵامدانەوەیاندا دەکەین.

  • پۆلیسی پاریس، فەرمانی قەدەغەی کاتیی هاتووچۆی بۆ هەندێک ناوچەی پاریس دەرکردووە، کە لە کاتژمێر 9ـی سێشەممەوە بۆ 4ـی بەیانی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

  • قەدەغەی کۆبوونەوەی گشتی لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی، باڵەخانەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پیران و چەند شەقامێکی پاریس لە کاتژمێر 6ـی ئێوارەی سێشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

  • لەپاڵ قەدەغەی هاتوچۆدا، پۆلیسی پاریس قەدەغەی کاتی بەسەر هەڵگرتنی بەنزین و گاز و یارییە ئاگرینەکاندا لەلایەن هاوڵاتیانەوە سەپاند.


ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە سەرانسەری فەڕەنسادا هاتنە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان، کە ئەمەش لووتکەی چوار هەفتە لە خۆپیشاندان بوو کە سەرەتا بە داواکاریی خوێندکاران بۆ باشترکردنی دۆخی خوێندنگەکان دەستی پێکردبوو.

لە هەندێک شوێن خۆپیشاندانەکان گرژییان تێکەوتوو خۆپیشاندەران جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ پۆلیس، زیانیان بە چەندین شوێن گەیاند، هەروەها دوکانەکانیان تاڵان کرد و ئاگریان لە چەندین ئۆتۆمبیل بەردا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

لە ژمارەیەک شاری فەرەنسا قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیێنرا

شێوە عومەر

Tue Oct 20 2026

Loading related news...