
سی ئێن ئێن: لە ماوەى96 کاتژمێردا ئەمریکا دەتوانێت هێرش بکاتە سەر ئێران.
سی ئێن ئێن: هێزی پێویستی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی دژ بە ئێران لە ناوچەکەن.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ سی ئێن ئێنى ئەمریکى کردووە، ئێستا هێزی پێویست لە ناوچەکەن بۆ ئەنجامدانی هەر هێرشێک، بە ئەگەری زۆریشەوە ئامانجی ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی ئەمریکا زیاتر دەبێت لە تەنیا هێرشکردنە سەر ڕادار و سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک و ئەو کەلوپەلانەی دیکەی ئەمریکا کە بە ئاسانی درووست دەکرێنەوە.
ئۆپراسیۆنەکە گەورە دەبێت.
لە چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆی ئەمریکا چەند جارێک باسی لێکراوە.
وادەى هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.
ئەگەرى زۆرە دواى هەڵبژاردنى نیوەخول بێت.
سی ئێن ئێن: هێزەکانی ئێران ئێستا لە جاران ئاشناترن بە تاکتیکەکانی ئەمریکا.
زۆر قورس دەبێت ئەمریکا بتوانێت هەموو ئامانجەکانی بپێکێت.
سەرکردەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا و پنتاگۆن، لیستێکی نوێی ئامانجەکانیان داناوە.
دامەزراوەی وزەی ئێران و بنکە سەربازیی و ئەتۆمییەکانیشی تێدایە، تاوەکو ئەمجارە هێرش بکەنە سەریان.
هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دەریانخستووە، ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل هێرش بکەنەسەر ئێران، ئەوا تاران و حوسییەکان وەڵامی زۆر خێرایان دەبێت و سەربازان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە ئامانج دەگرن.
دۆناڵد ترەمپ: یان لەگەڵ ئێران دەگەین بە ڕێککەوتن یان بە تەواوەتى لەناوى دەبەین
