
وەزیری بەرگریی تورکیا، ڕەتیدەکاتەوە لە عێراق و سووریا بکشێنەوە.
وەزیرى بەرگرى تورکیا: مەرجى کشانەوەمان گەرەنتى ئاسایشیی سنوورەکانیانە.
وەزیری بەرگریی تورکیا بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، ئەوان ئامادەیی سەربازیی خۆیان لە عێراق و سووریا دەپارێزن. گوتیشی: "دوای ئەوەی هەڵسەنگاندن دەکەن و مەرجە پێویستەکان لە ڕووی ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکانەوە جێبەجێ دەکرێن، ئەوکاتە تەماشای دۆخەکە دەکەن بۆ چۆڵکردنی بنکە و سەربازەکانمان لە ناوچەکە".
تورکیا ساڵانێکە هێزەکانی لە باکووری سوریا و عێراق و هەرێمی کوردستان پاراستووە.
پاساوى تورکیا بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانە.
لەگەڵ بوونى هێزەکانی یەپەگە و یەپەژەیە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
هەرچەندە ئامارێکی ورد، سەبارەت بە ژمارەی سەربازەکانیان لەو دوو وڵاتە نییە، بەرپرسێکی تورکیا بە ئاژانسە فەڕەنسییەکەی ڕاگەیاندووە، لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، 16 بۆ 18 هەزار سەربازی تورکیا لە سووریا بوونیان هەبووە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقیش بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا نزیکەی 800 بۆ هەزار سەربازی تورکیا لە عێراق بوونیان هەیە.
لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە 23ـی ئەیلوول، عەلى زەیدى و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە نیویۆرک کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنى دەسەڵاتى تەواوەتیی دەوڵەتى عێراق بەسەر شنگال و ڕادەستکردنى سەربازگەى باشیک- زێلکان لە لایەن هێزەکانى تورکیاوە بە سوپاى عێراق.
دواتر لە 1ـى تشرینى یەکەمى 2026، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، قۆناغ بە قۆناغ لە سەربازگەکانی باشیک و زێلکان دەکشێنەوە و کشانەوەکەشیان بە گوێرەی خشتەیەکی دیاریکراو دەبێت.
تۆم باراک: کشانەوەی سەربازیی تورکیا لە عێراق خاڵی وەرچەرخانە
جەهەپە: دەنگ بە پڕۆژەی درێژکردنەوەی مانەوەی سوپای تورکیا لە عێراق و سوریا نادەین