بەگوێرەی ڤیدیۆیەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، لە گوندی جان جانای شاری ڕوانسەری پارێزگای کرماشان وەرزی دروێنەی گەنمەشامیی ئالیک دەستیپێکردووە، کە ئەمساڵ نزیکەی 80 هێکتار زەویی گوندەکە کراوە بەم بەرهەمە و بەرهەمی هەر هێکتارێک 70 بۆ 80 تۆن بووە.
بەگوێرەی گوتەی شۆفێران و ئامارەکان، بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە نیشاستە و ڕیشاڵ لە پێکهاتەیدا، ئەم بەرهەمە سودێکی زۆری بۆ ئاژەڵە شیردەرەکان هەیە و دەبێتە هۆی زیادبوونی شیر و کێشیان. گەنمەشامیی ئالیکی کرماشان بۆ پارێزگاکانی تاران، قەزوین و ئیسفەهان هەناردە دەکرێت، بەڵام یونس قەفوارپوور کە شۆفێرێکی گواستنەوەیە ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی کەمی و گرانی سووتەمەنی و خراپیی ڕێگەوبانەکان قازانجێکی ئەوتۆ لە گواستنەوەی ناكەن.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان، بەرهەمی ساڵانەی گەنمەشامیی ئالیک لە پارێزگاکەدا دەگاتە 1 ملیۆن و 74 هەزار تۆن. هەروەها ساڵانە 13 هەزار بۆ 16 هەزار هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەکرێن. بەپێی ئەم ئامارانە، پارێزگای کرماشان لەسەر ئاستی ئێران پلەی پێنجەمی لە بڕی بەرهەمهێنان و پلەی حەوتەمی لە ڕووی ڕووبەری چاندنی گەنمەشامیی ئالیکدا هەیە.
وەرزی لێکردنەوەی هەنجیری بێ دەرمان لە باخەکانی گوندی گراڵی پاوە دەستیپێکرد


