.jpg)
مونا قەهوەچی: پێویستە هەوڵى جددى بدرێت بۆ کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان.
مونا قەهوەچی: ڕوانگەى پارتى چاکسازیى تورکمان ڕوونە.
پێویستە سەرجەم لایەنەکان لە یەک نزیک بکرێنەوە تاوەکو پەرلەمانى کوردستان کارابکرێتەوە.
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان و ئەندامی خولی 6ـەمی پەرلەمانی کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ئەوان لە پرسە نیشتمانییەکان هەمیشە لەگەڵ ئەوەدان دامەزراوەکان پارێزراوبن و ڕوانگەى پارتى چاکسازیى تورکمان ڕوونە کە پێویستە هەوڵى جددى بدرێت بۆ کاراکردنەوەى پەرلەمان، چونکە دامەزراوەی یاسادانانە.
قەهوەچى: بڕیارەکە چاوەڕوانکرابوو.
چونکە ئەو بڕیارە لە دەرەوەى دەسەڵاتى دادگابوو هەروەها نایاسایى بوو.
پێویستە هەوڵبدرێت سەرجەم لایەنەکان لە یەک نزیک بکرێنەوە.
تاوەکو پەرلەمانى کوردستان کارابکرێتەوە و حکومەتى نوێ پێکبهێندرێت.
ئەوەش دواى ئەوەدێت، دادگاى فیدراڵیى عێراق سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، پرسی هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان بەپرسێکى ناوخۆى هەرێمى کوردستانە و لە تایبەتمەندیی دادگای فیدراڵیدا نییە.
دادگای فیدڕاڵی لە بارەی دوو سکاڵاکەی سەر هەرێمی کوردستان بڕیاریدا




