
پارێزگاى کەرکووک بە دەست کەمى بەشە بەنزینى دابینکراوى حکومەتەوە دەناڵێنێت.
ئەرشەد ساڵحی: پشکی بەنزینی کەرکووک بکرێتە دوو ملیۆن و 500 هەزار لیتری ڕۆژانە.
دابەشکردنى بەنزین لە کەرکووک بە گوێرەى کۆبۆنە.
ئەرشەد ساڵحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە وەزیری نەوتی عێراق کردووە بەپەلە بڕیاربدات بە زیاترکردنی بەشە بەنزینی پارێزگای کەرکووک و گەیاندنی بە دوو ملیۆن و500 هەزار لیتری ڕۆژانە، ئەوەش لە پاش دابەشکردنی زیاتر لە حەوت هەزار کۆبۆنی نوێ بۆ وەرگرتنی بەنزین.
ڕۆژانە یەک ملیۆن و 820 لیتر بەنزینە و داوای زیاترکردنی کراوە.
داواکە بۆ نەهێشتنی سەرەی بەنزین و گرەنتیی دابینکردنی پشکێکی دادپەروەرە بۆ پارێزگاکە.
هەروەها بۆ کەمکردنەوەی بارگرانییە لەسەر شانی هاونیشتمانیان.
لە سنووری پارێزگای کەرکووک 22 بەنزیخانەی حکومی دابەشکردنی بەنزین هەیە.
لە ڕێگەیەوە بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر شۆفێران بەکۆبۆن دابەشدەکرێت.
نرخی جۆری نۆرماڵ 450 دینارە و موحەسەن 850 دینارە و جۆری سوپەر 1250 دینارە.
لە مانگی ئەیلوولدا نزیکەی 7 هەزار کۆبۆنی وەرگرتنی بەنزین بەسەر شۆفێراندا دابەشکرا.
ئەو کۆبۆنەی شۆفێران لە کەرکووک بەنزینی پێوەردەگرن گرنگییەکی ئەوتۆی هەیە، چونکە لەڕێگەیەوە، بەنزین بەنرخی پاڵپشتیکراو بە سەرجەم جۆرەکانییەوە لە بەنزینخانە حکومییەکان وەردەگیرێت.


