هەنگاوێک بەرەو سەروەریی ؛ عێراق سیستمی مووشەکی و ڕاداری دوورمەودا هاوردە دەکات

رێبوار حەمەوەیس2 کاتژمێر پێش ئێستا
یەکەیەکی سیستمی بەرگریی ئاسمانی
یەکەیەکی سیستمی بەرگریی ئاسمانی

پووختەی هەواڵەکە

  • گوتەبێژى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق، ئاشکرایکرد، چاوەڕوانى گەیشتنى کاروانێکى دیکەن لە سیستمى بەرگریی ئاسمانیین.

  • کاروانەکە چەک و پێداویستی و ڕادار و سیستمى مووشەکى دژە مووشەک و درۆنی تیادایە.


سەباح نوعمان، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، بەگەڕخستنى سیستمە بەرگرییە نوێیەکان، دەبێتە گۆڕانکارییەکى ستراتیجى لە پرۆسەى بونیادنانى هێزە چەکدارەکان، تاوەکو سەروەرى بەسەر تەواوى ئاسمانى عێراقدا بسەپێنێت و لە هەر هەڕەشە و پێشێلکارییەک بیپارێزێت.


گوتەبێژى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق:

  • ئامانج لە پڕۆژەکە پارێزگاریکردنە لە ژێرخانى نەوتى وئابووریی وڵات لە دژى هەر بە ئامانجگرتنێک.

  • بەتەواوبوونیشى پێویستیمان بە هیچ هاوکارییەکى ئەمنى دەرەکى نابێت.

  • سیستمەکان ڕێگەدەگرن لە بەکارهێنانى ئاسمانى و پێشێلکردنى لە ململانێ هەرێمییەکاندا.

  • سیستمەکان، گرەنتیی ڕووپۆشێکى بەرگریی بۆ یەکە زەمینى و دەریاییەکان دەستەبەر دەکات.

  • لەگەڵ دابینکردنى تۆڕێکى چاودێریی و ئاگادارکردنەوەى پێشوەختە، کە دەبێتە مایەى دیاریکردنى پێشوەختەى هەڕەشەکان بەتایبەت مووشەک و درۆن پێش گەیشتنیان بە ئامانجەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی جەنگەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا ئاسمانی عێراق بە بێ پرسی خۆی بەکاردەهێندرا و لەوێوە فڕۆکە ئیسرائیل و ئەمریکییەکان هێرشیان دەکردە سەر ئێران.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆکانی گەیشتنی سیستمی دژەفڕۆکە ڕەتدەکاتەوە

Loading related news...