هەڕەشەی مانگرتن لە میسان سەرۆکوەزیران توڕە دەکات؛ زەیدی فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە مستەفا دعێر دەرکرد

رێبوار حەمەوەیس2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • عەلى زەیدى فەرمانی کرد لێکۆڵینەوە لە سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى میسان بکرێت.

  • سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى میسان هەڕەشەى مانگرتنى گشتى کرد ئەگەر دەروازەى شیبی نێوان ئێران و عێراق نەکرێتەوە.


نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە، زەیدى، فەرمانی کردووە لێکۆڵینەوە لەگەڵ مستەفا دعێر عەبدولحەسەن سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای مێسان بکرێت، لەسەر ئەو لێدوانەى دوێنێ یەکشەممە داویەتى و تێیدا دەستەواژەى نەشیاوى بەکارهێناوە و هەڕەشەی ڕاگەیاندنی مانگرتنى گشتی کردووە ئەگەر وەڵامى داواکارییەکانیان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی شیب نەدرێتەوە.


نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکوەزیرانی عێراق:

  • ئەم فەرمانە جەختکردنەوەیە لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە یاسا.

  • فەرمانی لێکۆڵینەوەکە پەیڕەوکردنی ڕێکارە دەستووری و کارگێڕییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسییە خزمەتگوزاری و کارگێڕییەکاندا.

ماوەى هەفتەیەکە حکومەتى عێراق، بە پاساوى گرفتى تەکنیکى دەروازەى شیبى لەگەڵ ئێران داخستووە، ئەوەش نیگەرانى لە پارێزگاى میسان لێکەوتووەتەوە.

دوێنێ یەکشەممە، سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى میسان، لە گردبوونەوەیەکى ناڕەزایدا دژى داخستنى دەروازەکە ڕایگەیاند، ئەگەر تاوەکو سێ ڕۆژى دیکە دەروازەکە نەکرێتەوە مانگرتنى گشتى ڕادەگەیەنن.

Loading related news...