
بەڕێوەبەرێکى نوێ لە نووسینگەى عەلى زەیدى دەستبەکار دەبێت.
ڕەشاد خەڵەف لە جێگەی ئيحسان عەوادی کرایە بەڕێوەبەری نووسینگەی زەیدی.
بە گوێرەى نووسراوێکی نهێنی، کە بەرواری 25ـی ئەم مانگە لە لایەن عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە واژۆکراوە، ڕەشاد خەڵەف، وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە وەکالەت دیاریکردووە.
ڕەشاد خەڵەف پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بووە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق.
پێش دەرچوونی ئەم بڕیارە، ئيحسان عەوادی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو.
ئیحسان عەوادی لە ساڵی 2022ەوە وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاریکراوە، کە پلەکەی وەزیرە.




