زانیاریى کەناڵ8: بودجە لە کۆبوونەوەى سبەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق تاوتوێ ناکرێت

پووختەى هەواڵەکە

  • عەلى زەیدى لە میسڕ بشگەڕێتەوە پرسى بودجە لە کۆبوونەوەى سبەى تاوتوێ ناکرێت.

  • پێدەچێت تێپەڕاندنى پڕۆژەیاساى بودجە بکەوێتە ساڵى نوێ.

  • پشکى کوردیش لە پڕۆژەیاساکەدا چارەسەر نەکراوە.


کەناڵ8 لە بەغدادەوە زانیاریى دەستکەوت کە پرسى بودجە لە بەغداد بووەتە گرێکوێرەیەک، بەشێک لە کێشەکان پەیوەندیى بە هەرێمى کوردستان و بەشێکیشى پەیوەندى بە ناوخۆى عێراق و هەندێک لەو سێکتەرانەوە هەیە کە لە ناو بودجەکەدا هەیە، ئەوەش وا دەکات لە کۆبوونەوەى ئەم هەفتەیەى ئەنجوومەنى وەزیراندا پەسەند نەکرێت.


چارەنووسى پڕۆژەیاساکە

  • هەفتەى ڕابردوو نیەتێک هەبوو کە لە کۆبوونەوەى سبەى ئەنجوومەنى وەزیران ئەم پرسە تاوتوێ بکرێت.

  • بە گوێرەى بە دواداچوونەکانى کەناڵ8، زەحمەتە پرسى بودجەى2027 لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ بکرێت.

عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق بە سەردانێکى فەرمى لە میسرە و پێشبینى دەکرێت دواى ئەنجامدانى زنجیرەیەک کۆبوونەوە هەر ئەمشەو بگەڕێتەوە بەغداد و سبەى بەشدارى کۆبوونەکە دەکات.

گرفتەکانى بەردەم بودجەى 2027

یەکێکى دیکە لە گرفتەکانى تێپەڕاندنى بودجە، دەستپێکردنى وەرزى یاسا دانانە کە دوورنییە پرسى پڕۆژەیاساى بودجە بخاتە ساڵى2027 کە هیچ ئومێدێکى حکومەتى لەسەر نییە.

دەست بۆ پرسى کورد نەبراوە

نیەتى حکومەتى عێراق ئەوەبوو کە لە سەرەتاى ساڵى 2027 کار بە یاساى بودجە بکات نەک بە یاساى ئیدارەى دارایى و یاساى بەڕێکردن، بە گوێرەى زانیارییەکان هێشتا پرسى کورد دەستى لێنەدراوە و لە عێراقیشەوە هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەرى پشکى کورد لە پڕۆژەیاساکە نەنراوە.


بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان گرەنتى کراوە و لە هیچ دانوستانێکدا دەستکارى پرسى مووچە ناکرێت، بەڵام پرسى نەوت یەکێکە لە کێشەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد و تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

چاوەڕواندەکرێت ئەم هەفتەیە حکومەتی عێراق بودجە پەسەند بکات

زەیدی: لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەکەین

جەبار حسین

Mon Nov 23 2026

Loading related news...