
لیژنەى فەرمانى دیوانى تایبەت بە نەهێشتنى کاریگەرییە نەرێنییەکانى سەر کوردانى فەیلى کۆبووەوە.
لیژنەى فەرمانى دیوانى چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکى بۆ گێڕانەوەى مافى کوردانى فەیلى دەرکرد.
بە سەرۆکایەتیی خالید شوانى وەزیرى دادى عێراق، لیژنەى فەرمانى دیوانى ژمارە 80ـى ساڵى 2026 تایبەت بە نەهێشتنى کاریگەرییە نەرێنییەکانى کوردانى فەیلى کۆبووەوە و چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکى لەبارەى بەدیهێنانى دادپەروەرى بۆ کوردانى فەیلى و گێڕانەوەى مافەکانیان دەرکرد.
هەڵوێستى حکومەت لە بابەتى نەهێشتنى کاریگەرییە نەرێنییەکانى سەر کوردانى فەیلى جێگیرە.
حکومەت مکوڕە لەسەر بەدیهێنانى دادپەروەرى بۆ کوردانى فەیلى.
لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک بڕیار و ڕاسپاردە دەرکران.
تاوەکو بخرێنە بەردەم ئەنجوومەنى وەزیران بۆ پەسەندکردنیان.
بە دواداچوون بۆ گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ و زەویی دەستبەسەرداگیراو.
بەڵگاندنى پێشێلکارییەکانى دەسەڵاتى پێشوو دژ بە کوردانى فەیلى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى.
زیادکردنى نوێنەرێکیان بۆ لیژنەى ئامادەکردنى ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانى تایبەت بە دۆسییەکانى مافى مرۆڤ.
داواکرا ئەرشیفێکى نیشتمانیی بۆ تاوانەکانى کۆمەڵکوژى و ڕاگواستنى زۆرەملێ ئامادەبکرێت.
دووپاتکردنەوەى پێویستى ئاسانکاریی ڕێکارە کارگێڕییەکان.
ئاسانکاریی مامەڵەکانى ڕۆڵەکانى ئەم پێکهاتەیە.
چارەسەرکردنى دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان و قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووان.
لیژنەى فەرمانى دیوانى ژمارە 80ـى ساڵى 2026، بڕیارێکى حکومەتى عێراقە بۆ پێکهێنانى لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی خالید شوانى وەزیرى داد، بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنى بەڵێنەکانى حکومەت بۆ نەهێشتنى ئاسەوارە خراپانەى بەسەر کوردانى فەیلیدا هاتووە، لەگەڵ چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە کردار کوردی فەیلی قەرەبوو بکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی: دەبێت حکومەتی فیدراڵ قەرەبووی مادی و مەعنەوی کوردانی فەیلی بکاتەوە
عەجاجی نوگرەسەلمان لەسەر دۆسیەی ئەشکەنجەدانی کوردانی فەیلی دادگایی دەکرێتەوە




