
پووختەی بابەت:
دووبارە بەرهەمهێنانەوەی یارییە ئەلیکترۆنییە کلاسیکییەکان سەریهەڵداوەتەوە
لێکۆڵینەوەیەک دەریدەخات دووبارە بەرهەمهێنانەوەی یارییە کلاسیکییەکان کاریگەریی لەسەر گەیمەر دروستدەکات
گەیمەر زیاتر ئەو یارییانە دەکات کە نۆستاڵجیای لەگەڵیاندا هەیە
ئەو یارییانەی نۆستاڵجیایان هەیە سەرکەوتنیان زیاترە
نۆستاڵجیا کارگەریی لەسەر ڕێژەی فرۆشی یارییەکان هەیە

نۆستاڵجیا، کە بە واتای گەڕانەوە بۆ ڕابردوو (کاتە خۆش و ناخۆشەکان) دێت، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر گەیمەران هەیە.
کۆمپانیاکان پاڵپشت بە نۆستاڵجیا، دەستیان داوەتە دووبارە بەرهەمهێنانەوەی یارییە کلاسیکی و کۆنەکان: دەزانن فرۆشی ئەم یارییانە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزە.
نۆستاڵجیا لە یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا چی دروستدەکات؟
هەستکردن بە تێپەڕینی کات
فێربوون لە وانەکانی ڕابردوو
بەهێزبوون بەرامبەر بە ڕووداوەکان
بیرخستنەوەی پەیوندییە گرنگەکان
پەیوەستبوونەوە بە ساتە واتادارەکانی ژیان
ڕەخساندنی کەشی گونجاو بۆ وەرگرتنی چێژی ڕاستەقینە

پەیوەست بە کاردانەوەی ڕاستەوخۆی یارییە ئەلیکترۆنییەکان، گەیمەران دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەو سەردەمانەی کە ئەزموونی ساتە خۆش و کاریگەرەکانیان کردووە.
لە هەناوی چەندین یاریی ئەلیکترۆنییدا، ئەم نۆستاڵجیایە دەژی، ئەمە وای کردووە، بۆ جارێکی دیکە، سەرلەبەر بەرهەمبهێنرێنەوە، لەوانە:
زێڵدا
ئەسایسنس کرید: بلاک فلاگ
ڕێزەدنت ئیڤڵی 4
فاینەڵ فانتەسی VII
سایڵەنت هیڵ
سێینەی GTA