
پووختەی هەواڵ:
لەمیانی زیادکردنێک نێودەوڵەتیدا، دومەڵانێکی گرانبەها بە بەهای 100 هەزار یۆرۆ فرۆشرا
دومەڵانەکە لە جۆری ئالبای سپییە و ڕەسەنە بە وڵاتی ئیسپانیا، کێشی 850 گرامە
کڕیارەکە خەڵکی هۆنگ کۆنگە و سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە

زیادکردنەکە لە ئیتاڵیا و لە چوارچێوەی 27ـەمین خولی زیادکردنی ئاشکرای دومەڵانی جیهان بەڕێوەچوو.

بۆچی ئەم دومەڵانە هێندە گرانبەهایە؟
دۆزینەوەی سەختە
لە ژێر خاک و لە نزیک ڕەگی چەند درەختێکی تایبەت دەڕوێت
خۆڕسکە و ناتوانرێت لە کێڵگەدا بەرهەمبهێنرێت
پێگەیشتنی پەیوەستە بە گۆڕانی کەشوهەوا
خاوەنی یەکێک لە تایبەتمەندتترین بۆن و تامەکانە لە جیهاندا
هۆکاری سەرەکیی خواستی بەرز لەسەر ئەم دومەڵانە بۆنەکەیەتی: هێندە بەهێز و سەرنجڕاکێشە، هەموو شێفەکان دەیانەوێت لە خواردنەکانیاندا بەکاریبهێنن.
