نهێنیی نەدۆزینەوەی گۆڕی جەنگیز خان چییە؟

پووختەی بابەت:

  • ڕووفاتی جەنگیزخان، بە پەنهانی ماوەتەوە و یەکێکە لە دیارترین نهێنییەکانی مێژوو

  • چەندین چیرۆک و ئەفسانەی جیاواز لەبارەی ناشتنەکەی هەن ئەمەش دۆزینەوەکەی سەخت کردووە

  • نەبوونی سەرچاوەی پشتڕاستکراو وای کردووە شوێنەوارەکانی ون ببن

  • گومان دەکرێت لە ناوچەیەکی شاخاویدا بەخاک سپێردرابێت


شارەزایانی شوێنەوار، بۆ جارێکی دیکە، لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی دۆزینەوەی گۆڕ و ڕووفاتی جەنگیز خان چڕکردووەتەوە، ئەوان گومان دەکەن گۆڕی ئەم ڕابەرە باڵایەی مەنگۆلەکان، لە ناوچەیەکی شاخاویدا بێت.


ئەفسانەی شاردنەوەی ڕووفاتی جەنگیز خان چییە؟

  • هاوژینەکەی ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە ئامادەکردنی ڕێوڕەسمی ناشتنەکەی

  • بەنزیکەی هەزار سەرباز گۆڕەکەیان بەرەو ناوچەیەکی شاخاویی پەنهان بردووە

  • بەدرێژایی 40 ڕۆژ هەر کەسێک لەسەر ڕێگەی بردنی ڕووفاتەکەی بووبێت، کوژراوە

  • بەدرێژایی ڕێگا، سەربازەکان ئاژەڵیان بۆ کردووە بە قوربانی

  • وشتریان لەگەڵ ڕووفاتەکەی زیندەبەچاڵ کردووە

  • سەدان پارچە زێڕ و زیو و خشڵی لەگەڵدا نێژراوە

بۆ شاردنەوەی تەواوەتی گۆڕەکەی سەربازەکان چیان کردووە؟

  • بە ئەندازەی ڕووبەرێکی فراوان، بە ئەسپ غاریان داوە بۆ شاردنەوەی شوێنەواری ناشتنەکەی

  • ئاڕاستەی ڕێڕەوی ڕووباریان گۆڕیوە و بە ئاو دایانپۆشیوە

  • تەواوی ئەو سەربازانەی لە ڕێوڕەسمەکەدا بوون کوژراون

تاوەکو ئێستا، هیچ مێژووناس و شارەزایەکی شوێنەوار، بەشێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی، نەیانتوانیوە ئەو خاڵانەی سەرەوە پشتڕاست بکەنەوە و بە ئەفسانە ناسێنراون.


بەهێزترین بەڵگە مێژووییەکان پێشنیازی کام شوێنانە دەکەن؟

چوار وڵاتی سەرەکی هەن لە جیهاندا کە وەکو پێگەی پێشبینیکراوی گۆڕی جەنگیز خان دەستنیشان کراون:

  • مەنگۆلیا

  • چین

  • کازاخستان

  • ڕووسیا

بەهێزترین بەڵگەش، لەبارەی چیای بورخان خەلدونە لە مەنگۆلیا، ئەم چیایە، بە چیای خوداش ناسراوە.

بۆچی چیای بورخان خەلدون بەهێزترین بەربژێرە؟

  • جەنگیز خان نزیک لەم چیایە لەدیکبووە

  • لەم ناوچەیە بەردەوام ڕاوی کردووە

  • لەم چیایە خوداوەندی تێنگری پەرستووە

  • بۆ دەربازبوون لە دوژمنەکانی پەنای بردووەتە بەر ئەم چیایە

  • پاش مردنی بە ماوەیەکی کورت، کراوە بە ناوچەیەکی قەدەغەکراو

  • هۆزی دەرخاد بەتایبەتی تەرخان کراون بۆ پاراستنی ناوچەکە و لە بەرامبەردا هیچ باجێکیان نەداوە و نەچوونەتە خزمەتی سەربازییەوە

ساڵی 2010 گەورەترین بەدواداچوون بۆ ڕووفاتەکەی کرا:

  • دەیان فۆتۆی بورخان خەلدون بە هاوکاریی مانگە دەستکردەکان تۆمار کران

  • فۆتۆکان بە یارمەتیی زیاتر لە 10 هەزار خۆبەخش شیکردنەوەیان بۆ کرا

  • زیاتر لە 30 هەزار کاتژمێر گەڕان بەناو فۆتۆکاندا کرا

  • 55 شوێنەواری جیاواز دۆزرانەوە

  • بەڵام گۆڕەکەی جەنگیز خان نەدۆزرایەوە

لەبارەی جەنگیز خان:

  • لە سەروبەندی ساڵی 1162ی زایینی لە مەنگۆلیا و بە ناوی تیمۆجین لەدایکبووە

  • منداڵییەکی سەختی هەبووە و بە گەنجی بووە بە کۆیلە

  • هۆزە مەنگۆلییەکانی یەکخستووە و بووە بە ئیمپراتۆر

  • ساڵی 1206ی زایینی نازناوی جەنگیز خانی وەرگرتووە کە بە واتای حوکمڕانی گەردوون دێت

  • ساڵی 1227ی زایینی کۆچی دوایی کردووە

  • بەنزیکەی هەزار ساڵە نازانرێت ڕووفاتەکەی لەکوێیە

حەسەن فەلاح

Sun Nov 08 2026

Loading related news...