بەشێک لە دانیشتووانى تارانی پایتەخت گردبوونەوە و دڵخۆشیی خۆیان دەربڕی.
سەرۆکی شارەوانیی تاران: خەڵکی ئێران ترەمپیان دووچاری شکست کرد.
هاوڵاتییەکی ئێران: جەنگی ئێران هۆکاری سەرەکیی شکستی ترەمپ بوو لە هەڵبژاردن.
موجتەبا خامنەیی: گۆڕانکارییەکی حزبی و سیاسی لە ئەمریکا هەڵوێستی واشنتن بەرامبەر تاران ناگۆڕێت.
کۆمارییەکانی ئەمریکا هۆکاری شکستەکەیان بۆ جەنگ دژ بە ئێران دەگەڕێننەوە، ئێرانییەکانیش شکستی حیزبەکەی ترمپ بە دەستکەوتی خۆیان دەزانن.
ئەنجامدانی ئەم گردبوونەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی بە بارمتەگرتنی ژمارەیەک ئەمریکی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران لە 4ـی تشرینی دووەمی 1979.
کە تیایدا بۆ ماوەی 444 ڕۆژ 52 کارمەند و دیپلۆماتکاری ئەمریکی لای ئێرانییەکان بە بارمتە گیران.
بەشدارانی گردبوونەوەکە هەمان بۆچوونی ڕێبەری وڵاتەکەیان هەبوو.
بڕوایان وایە هەر گۆڕانکارییەکی حیزبی و سیاسی لە ئەمریکا هەڵوێستی واشنتن بەرامبەر تاران ناگۆڕێت و دووژمنایەتییەکە بۆ هەمیشە دەهێڵێتەوە.
لە دەستدانی زۆرینە لە لایەن کۆمارییەکانەوە لە هەڵبژاردنەکە لە کاتێکدایە هێشتا جەنگ دژی ئێران و پرسی گەرووی هوورمز بژاردەی کراوەی بەردەم سەرۆکی ئەمریکان و ڕێبەری ئێرانیش جەخت دەکاتەوە ئامادەیی تەواویان هەیە و هەر هێرشێکی دیکە جەنگەکە فراوانتر دەکات.
هەڵبژاردن لە ئەمریکا کۆتاییهات، ئەوەی ئێستا چاوەکانی لەسەرە، بڕیاری جەنگ یان ڕێککەوتنە، کە تەنیا لە دەست دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادایە و هەر ئەو دەتوانێت، دۆخەکە بە لایەکدا بخات.
