
ئەردۆغان لە بایەخى ڕەخنەکان لە پڕۆسەى "تورکیاى بێتیرۆر" کەمدەکاتەوە.
بەرپرسانى قەندیل و پارتى دەم بەردەوام ڕەخنەیان لە هەنگاوەکانى دەوڵەت هەیە.
پەکەکە گەریلاکانى لەناو تورکیا و باکوورى کوردستان کشاندووەتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی لە کۆریای باشوورەوە بۆ وڵاتەکەی، باسی لە پڕۆسەی ئاشتی کرد و گوتی، لە چوارچێوەی ئەو یاسایای پەرلەمان دەریرکردووە، پڕۆسەکە بەردەوامە و سازشی لەسەر ناکەن.
بە وردیی چاودێریی پڕۆسەکە دەکەین.
هۆکاری ئەوەی بەرەوپێشچوونەکان دەرناکەون، بەهۆی هەستیاری پڕۆسەکەوەیە.
قۆناغ بە قۆناغ ئەشکەوتەکانی ئەوبەر سنوورەکان چۆڵ دەکرێن.
بە چۆڵکردنی ئەشکەوتەکان، تیرۆر بە تەواوی کۆتایی دێت.
بۆ جێبەجێکردنی یاسای پڕۆسەکە، پێویستە دەزگا ئەمنییەکان، چەکدانانی پەکەکە پشتڕاست بکەنەوە و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیاش ئەو پشتڕاستکردنەوەیە پەسەند بکات.
کارەکانی دەستنیشانکردن و پشتڕاستکردنەوە بەو شێوەیەی پلانی بۆ داڕێژراوە بەردەوامن.
کۆنترۆڵی پڕۆسەکە لە دەستی دامەزراوە ئەمنییەکان و ئەو لیژنەیەدایە، کە لەلایەن جێگری سەرۆک کۆمارەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت.
ئەردۆغان دەشڵێت "بە داماڵینی تەواوەتیی چەک و دەستنیشانکردن و پشتڕاستکردنەوە، پڕۆسەکە دەچێتە قۆناغێکی نوێ".
لە تورکیا داوا دەکرێت چوار ڕۆژنامەوان بە لانیکەم 10 ساڵ زیندانیی بکرێن
دەمیرتاش: ئۆجەلان درکی بەوەکردووە کاتی خەباتی چەکداریی نەماوە

